Accessibility links

ئالان مومتاز: کورد دەبێت لە دەرەوەی حزبی دەعوە بەدوای هاوپەیمانی نوێدا بگەڕێت


مامۆستایەکی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت هۆکاری کۆبونەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندیحکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نەیتوانیوە هاوپه‌ویمانێتییەکی بەهێز لە عێراقدا دروست بکات، هەربۆیە هەوڵی نزیکبوونەوە لە کورد دەدات.

ئالان مومتاز مامۆستای زانستە مرۆڤایەتیەکان، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند هەردوو باڵەکەی حزبی دەعوە بە مالیکی و عەبادیەوە هەوڵی بەکارهێنانی کورد دەدەن لە دژی یەکتر و دەیانەوێت یەکتری ببەزێنن، ئەمەشی بە زیان بۆ کورد گەڕاندەوە.

بڕیارە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردن لە عێراقدا بەڕێوە بچێت، ئەمەش بە قۆناغێکی نوێی سیاسی لە عێراق ئەژمار دەکرێت دوای ئەوەی لە ٤ ساڵی ڕابردوودا بەشێکی فراوانی عێراق کەوتە دەست داعش و دوای دەرکردنی ئەو ڕێکخراوەش باڵانسی هێز لە عێراقدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هیزی نوێ دەرکەوتون.

هەروەها ئالان مومتاز مامۆستای زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، وتیشی "سیاسەتی حزبی دەعوە بەرەو داتەپین دەڕوات، هەربۆیە باشترە کورد بە دوای هاوپەیمانێتی نوێدا بگەڕێت لە عێراقدا ".

دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ یەکەمجار سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەیی دەربڕیی پێشوازی بکات لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:28 0:00

XS
SM
MD
LG