هێزی پـێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازره‌وه سه‌ره‌رای رزگار کردنی زیاتر له 10 گوند به‌نیازه هه‌ردوو پردی خازر و کوێری نۆژه‌ن بکاته‌وه، به مه‌به‌ستی پێشخستنی ئازادکردنی موسڵ.
ئازاد له‌شکری له‌و ئوتومبیله‌دا بووه که چه‌ندین رۆکێت و ئوتومبیلی بۆمبڕێژکراو پیایدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و هیچیشی لێنه‌هاتووه، ئه‌و باس له‌وه ده‌کات که ئه‌وه خۆ ئاماده‌کردنه بۆ رزگارکردنه‌وه‌ی موسڵ، ده‌شڵێت "به‌شداری کردن له‌و شه‌ڕانه‌و روماڵ کردن ئاسان نییه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و هێزانه پارێزی گیانی رۆژنامه‌نوسان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌وان بگه‌یه‌نن."
ئه‌و زۆر شتی هه‌ره‌مه‌کی بینیوه، وه‌ک له‌وه‌ی که هه‌ندێ به‌رپرس به به‌کارهێنانی وشه‌ی ترسنۆک بۆ هه‌ندێ پێشمه‌رگه وایان لێده‌کات که بچنه پێشتری شه‌ڕه‌که، هه‌روه‌ها ریگه‌دان به هه‌ندێ رۆژنامه‌نووس که به ئوتومبیلی خۆیان به‌شداریان کردووه، یان که‌ره‌سته‌ی سه‌لامه‌تیان له‌به‌ر نه‌کردووه، "ئه‌و په‌یامنێره‌ی کوردستان تیڤی به‌داخه‌وه کوژرا، ئوتومبیلی خۆی به‌کارهێنا که سه‌ره‌رای گوله قه‌ناسی به‌رکه‌وت، به ئاربیجی ئوتومبیله‌که‌شیان سوتاند، له‌رۆیته‌رز هه‌موو کاته‌کانی ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر خه‌ت بوون له‌گه‌ڵمان، ئه‌گه‌ر له‌و ئوتومبیله گوله بره نه‌بوینایا رێگه‌یان نه‌ئه‌دا روماڵ بکه‌ین."