كاتژمێر پێنج بۆ شه‌شى به‌يانى ڕۆژى هه‌ينى دوو چه‌كدارى داعش توانيان خۆيان بگه‌يه‌نه كه‌مپى مه‌خمور كه خه‌ڵكى باكورى كوردستان و گه‌ريلاكانه په‌كه‌كه‌ى تێدايه ، له ئه‌نجامدا چه‌كدارێكى داعش خوى به پاسه‌وانه‌كانى كه‌مپه‌كه‌دا ته‌قاندووته‌وه و چه‌كدارێكى تريش چووته ناو ماڵه‌كانى ته‌نيشت كه‌مپه‌كە، به‌م هۆيه‌وه كه‌سێك گيانى له ده‌ستداوه و بريندارێكيش هه‌يه و پاش شه‌ڕ و ته‌قه توانرا ئه‌و چه‌كداره داعشه‌ى تريش بكوژرێت.
له‌م باره‌يه‌وه پۆلات هۆزان ئه‌ندامى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپى مه‌خمور به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى راگه‌ياند گه‌ريلاكان په‌كه‌كه پاسه‌وانى ئه‌و كه‌مپه ده‌كه‌ن و لێكوڵينه‌وه‌ش له‌م باره‌يه‌وه به‌رده‌وامه ، و ئه‌و دوو چه‌كداره‌ش نه‌يانتونيوه خۆيان بگه‌يه‌نه ناو كه‌مپى مه‌خمور ، پاش شه‌ركردن له‌گه‌ڵيان يه‌كێكيان كوژرا و ئه‌وه‌ى تريش خوى ته‌قاندووته‌وه كه به‌م هۆيه‌وه هه‌ڤاڵێكى ئێمه‌ى شه‌هيدكرد و ئاشكرايه كه ئه‌و دوو چه‌كداره‌ش به پياده هاتوون.
سه‌باره‌ت به چونيه‌تى په‌ڕينه‌وه‌ى ئه‌و دوو چه‌كداره‌ى داعش له سنۆره‌كانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و گه‌يشتن به خه‌ڵك و پاسه‌وانانه‌كانى كه‌مپه‌كه ، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر به‌رپرسى راگه‌ياندنى ميحوه‌رى مه‌خمورى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێت ئه‌و دوو چه‌كداره له لاى حه‌وێجه‌وه هاتوون و ئه‌و سنۆره‌ش زور فراوانه ناتوانن به ئۆتۆمبێل تێپه‌ڕن به‌ڵام به پياده توانيويانه خويان بگه‌يه‌نه كه‌مپى مه‌خمورى ئاواره‌كان .
ئه‌م كه‌مپه سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێره ساڵى 1998 ژماره‌يه‌كى زور له كوردانى توركيا روويان له هه‌رێمى كوردستان كرد و له‌م كه‌مپه‌دا نيشته‌جێكراون ناوه‌كه‌شى كراوه به كه‌مپى شه‌هيد رۆسته‌م جودى كه تايبه‌ته به خه‌ڵكى باكوورى كوردستان.