Accessibility links

دکتۆر کەمال سەید قادر: کێبڕکێی زلهێزان لەسەر گازی سروشتی هەرێمە


بارودۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەرکاتی دی لە دەرچەیەک دەگەڕێت کە ئەو دۆخە چەق بەستووە راگوزەر بکات. لەم وتوتژە لەگەڵ دکتۆر کەمال سەید قادر باس لەوە دەکات کە تاکە دەرچە بۆ دەرچوون لەو دۆخە رێکەوتن نییە لەگەڵ بەغداد "هەرێمی کوردستان کارتی تری لەبەردەستە ئەگەر ئەو کەلێنەی نێوان میللەتەکەو حکومەتەکە کەم بکاتەوەو وا بکات میللەتەکەی پشتیوانی بکات، ئەو رێکەوتنەی لەگەڵ بەغداد داسەپاوە لە لایەن لایەنە دەرەکییەکانی هاوپەیمان لەگەڵ عێراق."

دکتۆر کەمال لە درێژەی گفتوگۆکە باس لەوە دەکات کە بۆچی هەرێمی کوردستان بەم دۆخەی ئێستا گەیشتووە، "دەسەلاتی دوو بنەماڵەو ئەو هەموو گەندەڵی و قۆرخ کارییەو نایەکسانییە وای کردووە ئەم حکومەتە بەرهەم بێت، گرفتی سەرەکییش ئەوەیە کە خەڵک پشتگیری حکومەتەکەی خۆی ناکات، ئەوەش بۆ هەر دەسەڵاتێکی دنیا هەمان شتە کە میللەتت لەگەڵ نەبێت، هەڵبژاردنی تازە رەنگە رۆڵی ئەو دوو بنەماڵەیە کەمتر ببێتەوە."

هەرێمی کوردستان و سوریا ، بووتە ناوچەیەکی فراوانی ململانێی زل هێزانی دنیا، پەیوەندییەکانی ئەوانیش پەیوەستە بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئابورییەکانیان لەو ناوچانە، زۆر شیکەرەوە ئەوەیان روون کردووەتەوە کە نەوت وگازی ئەو ناوچەیە سەرنج راکێشەو چاوی ئەو ولاتانەی لەسەرەو هەرلایەو دەیەوێت لەو نەوت وگازە سوودمەند بێت، لەو بارەیەوە دکتۆر کەمال دەڵێت "گازی سروشتی کوردستان چاوگی ململانێی زل هێزانە بە تایبەتی روسیا دەترسێت بازاڕێکی دی لەبەردەم ئەوروپا بکرێتەوە کە گازی کوردستان چاوگەکەیەتی، ئەمریکاش هانی ئەوەدەداو رێگەی بۆ خۆش دەکات بە زیان پێگەیاندنی بەرژەوەندی ئابووری روسیا، ئیتر هەر لایەو بەشیوەیەک بەکاری دێنێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:56 0:00

XS
SM
MD
LG