Accessibility links

لە هەولێر بەشێک لە خوپێشاندەران چوونە ناو پەرلەمان و پشێوى و ئاڵۆزى ڕووی دا


ڕۆژى یەکشەممە لەناو بیناى پەرلەمانى کوردستان گرژى و ئاڵۆزى دروست بوو، ئەم پشێوى و ئاڵۆزیانەش دواى ئەوە هاتن کەوا‌ ڕابوون مەعرۆف ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا باسى قوناغەکانى کارکردنى مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و هەروەها پێشمەرگەى کرد ئەمەش نارەزایى زورى لاى بەشێک لە هاوولاتیان لە دەرەوەى پەرلەمان و هەروەها ژمارەیەک چاڵاکوانى ناو پەرلەمانى لێکەوتەوە.

لاى خویەوە نازم هەرکى ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فڕاکسیۆنى پارتى بە دەنگى ئەمەریکا دەڵێت رابۆن مەعرۆف زور بێ رێزى بەرامبەر پێشمەرگە و کەس و کارى شەهیدان و پیرۆزیەکانى ئیمەى کرد ، سیداد بارزانى لەسەر داواى سەرۆک بارزانى هاتە ناو پەرلەمان بۆ ئەوەى هیچ شتێک ڕوونەدات و خەڵک و ڕابۆن مەعرۆفیش پارێزراو بێت ، مەهدى هەرکى تاکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە کەوا ڕابوون مەعرۆف باش دەزانیت ئەگەر کاک سیداد نەهاتبا وەزعى لە مەترسیدا دەبوو.

دواى ئەوەى کە خوپێشاندەران هاتنە ناو پەرلەمانى کوردستان وەک کاربەدەستانى کەناڵى ئێن ئاڕ تى دەڵێن هێرشکرایە سەر تیمەکانى کەناڵى ئێن ئاڕ تى.

کاوە عەبدولقادر بەرپرسى ئوفیسى کەناڵى ئێن ئاڕتى لە هەولێر بە دەنگى ئەمەریکا دەڵێت پەیامنێرى کەناڵەکەمان بە سەختى بریندارکرا و بەشێک لە کارمەندانى ئیمە کە لەوێ بوون ئەگەر ڕایان نەکردبا چارەنوسى ئەوانیش وەکو پەیامنێرەکەمان دەبوو ، هەروەها دەشڵێت کاتێک خوپێشاندەران هێرشیان کردە سەر ئێن ئاڕتى بە هەموو شێوەیەک بەربوونە گیانى پەیامنێرەکەمان.

شایەنى باسە لە کۆبوونەوەى رۆژى یەکشەممە پەرلەمانى کوردستاندا دەسەڵاتەکانى سەرۆکى هەرێم بەسەر ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمان و ئەنجومەنى دادوەریدا دابەشکران.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:46 0:00

XS
SM
MD
LG