پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی، بە پێی بەلاغەکەیان کە بڵاو کراوەتەوە، پەرلەمانی کوردستان لەسەر هەندی بنچینەی یاسایی و ئابووری و سیاسی بەزوترین کات کارا بکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەکەونە گفتوگۆ لەگەڵ بزوتنەوەی گؤران و کۆمەڵی ئیسلامی، هەروەها لەگەڵ پارتی دیموکراتیش.
پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ تارادەیەک یەکلا بووەتەوە کە بەو مەرجانەی هەیانە پەرلەمان لەگەڵ پارتی کارا دەکەنەوە، پارتیش لەسەر ئەو مەرجانە هیچ بڕیارێکی نەداوە. لە کاتێکدا یەکێتی بەر لە کۆبوونەوەکانی خۆی لەگەڵ گؤران و کۆمەڵ نەگەیشتووەتە ئاکامێک لەو بارەیەوە کادری راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی لەتیف حسێن دەڵێت "یەکێتی دەیەوێت هەر پێنج لایەنە سەرەکییەکەی هەرێم پەرلەمان یەک بخەنەوە، هیچ لایەنێک پەراوێز نەخرێت."
ریفراندۆم وادەکەی دیاری کراوە، رۆژی 25 مانگ جێبەجێ دەکرێت ئایا لەم ماوە کەمە یەکێتی دەتوانێت ئەو لایەنانە کۆبکاتەوە
لەو بارەیەوە لەتیف دەڵیت "یەکێتی دەتوانێت بڕیاری یەکلا کەرەوە بدات، کە کاریگەری لەسەر نیوخۆو دەرەوەی هەرێمیش هەبێت، لەم یەک دوو رۆژە کۆبوونەوەکان لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و پارتی دیموکرات دەست پێدەکات بۆ کۆکردنەوەی هەموو رایەکان بەسەرلەنوێ کاراکردنەوەی پەرلەمان."