پرۆسەی ھەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانی بە ھێواشی دەڕوات بەڕێوە و ڕێژەی بەشداری ھاوڵاتییان لاوازە. تاکو کاژمێر 12 ڕێژەی بەشداری 14% بووە.
فەرمانگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵا بۆ ڕاپرسی و ھەڵبژاردن ڕایگەیاند کە ھۆکارەکەی بڕیارە بەپەلەکانی کۆمسیۆن بووە دوێنێ شەو کە پێویستە ھاوڵاتییان ھاوشانی ڕەگەزنامە، ناسنامەی باری شارستانییان پێبێت و زۆرێک لە خەڵک نەیانتوانیوە دەنگبدەن بەھۆی ئەوەی بنکەی دەنگدانیان لە شوێنی نێشتەجێبوونیانەوە دوورە.
چەند بنکەیەک ڕاگیراون بەھۆی بڕیاری سەربەخۆی بەڕێوبەری بنکەکانەوە کە دژی ڕێساکانی کۆمسیۆن بووە فەرمانگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵا بۆ ڕاپرسی و ھەڵبژاردن وتی کە ئەو بەڕێوبەرانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
چەندین کەس لە دەنگدەران مۆبایلیان لێ سەندرا بەھۆی وێنەگرتنی فۆرمی دەنگدان و وێنەکانیان پێ سڕێنرایەوە.
سیاسیی و کەسایەتییەکان سەرلەبەیانی بەشداری دەنگدانیان کرد.