لە ئێوارە خوانێکدا کە لەلایەن ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتوورەوە بە هاوکاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕێکخرابوو، دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی شاری سلێمانی، لەسەر ئاستی ئاینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە و جەختییان لە گرنگی پێکەوەژیان و لێبووردەیی کردەوە.
ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە ئەوان لەپێناو بڵاوکردنەوەی لێبووردەیی و پێکەوەژیان لە شاری سلێمانیدا، هەستاون بە ئەنجامدانی ئەم مەراسیمە.
هەروەها ئەبوبەکر کاروانی، بیرمەند و نووسەری ئیسلامی کە یەکێک بوو لە ئامادەبوانی ئێوارەخوانەکە لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا وتی کە ئەو ئەم جۆرە چالاکییانە بە گرنگ دەزانێت چونکە لە ئێستادا هەستی بە نەفرەتکردن و یەکتر ڕەتکردنەوه لە هەرێمی کوردستان و سلێمانیدا بوونی هەیە.