Accessibility links

خۆپـیشاندانی ناڕەزایی لە سلێمانی سـازدەکرێت لە بەرامبەر هاتنی لەشکری تورکیا


دژ بە جموجۆڵە سەربازییەكانی سوپای توركیا لە ناو خاكی عیراق بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كە پێكهاتبوو لە چین و توێژە جیاوازەكان لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

لەو بارەیەوە یەكێک لە خۆپیشاندەرە بەشداربووەكان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند "ئەم خۆپیشاندانەمان دژ بە لەشكركێشی سوپای توركیایە بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان."

لە خۆپیشاندانەكەدا چەند پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان و عێراق بەشداربوون لەو بارەیەوە سالار مەحمود پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند"پێویستە پەرلەمانی كوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسیەكان هەڵوێستێكی ڕونیان هەبێت دژ بەم لەشكركێشیە."

جێی باسە خۆپیشاندانەكە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی ئەنجامدرا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:12 0:00

XS
SM
MD
LG