لە هەولێر بەشێک لە هاووڵاتیان و کاربەدەستانی پارتە جیاجیا کوردیەکان و توێژی جیاجیا خوپێشاندانێکیان بردە پێش پەرلەمانی هەرێمی کوردستان داوای هەڵویستی پەرلەمانی کوردستانیان دەکرد سەبارەت بە ڕەوش و ژیان و بارۆدوخی و مەترسیەکانی سەر کوردانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا پەرلەمانی کوردستانیش لەوبارەیەوە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، رێکخەری خوپێشاندەران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گووتی حەوت ڕۆژ بەسەر هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا لە ناو جۆگرافیای سوریا دەگوزەرێت بە بەڵگەوە چوار تاوانی گەورەی نێونەتەوەیی ئەنجامداوە جینۆساید تاوانی جەنگ تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی تاوانی دوژمنکاری، دەبوایە ئێوە لە یەکەم چرکە ساتی جەنگەکە هەڵویستتان وەرگرتبا داواکارین لە ئێوە بریار بدەن حکومەتی هەرێم بە پەلە هاوکاری مرۆیی بۆ ڕۆژئاوای بنێرێت و ئامادەکاری بکات بۆ وەرگرتنی ئاوارەکان، پەرلەمانی کوردستان کار بە بریاری پێشووتر بکات و دەزگا فەرمیەکان ناچار بکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو بریارە سەبارەت بە دەرکر بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان.
لە لایەکی ترەوە شایان عەسکەری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی گۆڕان لە وڵامی پرسیاری دەنگی ئەمەریکادا سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان لەم کاتەدا گووتی خوی دەبوایە زووتر دانیشین بەڵام درەنگ دانیشین باشترە لەوەی کە هەر دانەنیشین، بێگومان ئەوە بەیاننامەکەمان وەرگرتووە وەکو پەرلەمانی کوردستان کاری لەسەر دەکرێت دانیشتن تایبەتە بە ڕەوشی ڕۆژئاوا.
وەیسی مستەفا ئەندامی سەرکردایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا بۆ دەنگی ئەمەریکا گووتی دەبێت ئەمرۆ بە پراکتیکی هەبێت وەکو پەرلەمان و سیاسەتی هەرێم باشترە فشاری زیاتریان هەبێت لە سەر دوو ئاست پێویستە خەبات هەبێت لە سەر ئاستی دبلۆماسی و خزمەتگوزاری، خەڵکی ئێمە لە ڕۆژئاوا لە حالەتێکی مرۆیی زور ناخۆشدایە داواکاری لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە کار و خەباتێکی بەپەلە و گەورە بکەن بۆ براکانیان.
دوای کۆبوونەوەی پەرلەمان سەبارەی بە دۆخی سوریا چەند ڕاسپاردە و هەڵویستێک کە لە دوازدە خاڵ پێکهاتبوون بە دەنگی 96 پەرلەمانتار لە کۆی 97 پەرلەمانتاری ئامادەبوو پەسەندکران کە بەشێکی داوای وەستانی شەڕ و بە توندی ئیدانەی هێرش و لەشکرکێشی و بە ئامانجگرتنی هاوولاتیانیان دەکرد هەروەها حکومەتی هەرێمیان ڕاسپارد کە ئامادەکاری تەواو بکات بۆ حەواندنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.