Accessibility links

له ‌بەرامبەر پـێشێلکاریـیەکانی تورکیا لە هەرێم داوای هەڵوێست لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت


له ‌بەرامبەر بۆردومانکردنەکانی خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتی تورکیاوە، و هاتنی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان ، بەشێک لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی هەڵەبجە پەیامێکیان ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە تێدا داوایانکرد ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک لە هیچ هێز و ناوچەیەکی کوردستان لەلایەن بەرپرسانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان نەدرێت بە تایبەت هێرشکردنە سەر شەنگال.

ئەرسەلان ئیناخ بە ناوی ژمارەیەک لە چالاکوانانی هەڵەبجەوە بینامەیەکی خوێندەوە تێدا داوای لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کد ، لە دوای هاتنی دەسەڵاتدارانی تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان هەڕەشەکان بۆ سەر شەنگال توندتر بوونەتەوە ، دەخوازین وەڵامێکی مرۆڤ دۆستانە بە تورکیا بدەنەوە ، شکست و لە ناوچوونی هەر هێز و ناوچەیەکی کوردستان شکستی هەموومانە.

محەمەد حەمەرەزا، هاوڵاتیەکی هەڵەبجەیە دەڵێت" تورکیا چەندین ساڵە پـێشێلکاری گەورە و بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات و خەڵک دەبنە قوربانی و هەڵوێستەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دژ بە پێشێلکاریـیەکان لاوازن، خەڵکی کوردستان تا ئێستا بە جدی هەڵوێستی لەسەر ئەم پرسە نەبووە دەخوازین ، وڵاتانی جیهان دژ بە پێشێلکاریەکان بێدەنگ نەبن."

سەرکەوت محەمەد هاوڵاتیـیەکی دیکەی هەڵەبجەیە، دەڵێت "ئەوەی کە ئەمڕۆ تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەیکات بەدەر نیـیە لە پشتگیری ناوخۆیی لەناو هەرێمی کوردستاندا بۆ ڕەوایەتی دان بە هێرشەکان و دەخوازین حکومەتی هەرێم زیاتر مەترسیەکان لەبەرچاوبگرێت. "

کاردانەوەکان لە کاتێکدایە وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەریم و حکومەتی هەریمی کوردستان کۆبوویەوە ، بەپێی راگەیەندراوە ڕۆژنامەوانیـیەکان ، هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە کە نابیت خاکی کوردستان بەکار بهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا و جەختی لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنامەی شەنگال کردووەتەوە ، لەسەر ئاستی عێراقیش هەریەک لە سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق، تورکیا لەوە دڵنیا کراوەتەوە کە عێراق ڕێگری لەو هێرشانە دەکات و ڕیگە نادات بە بەکارهێنانی خاکی عیراق بۆ هێرشەکان بۆ سەر تورکیا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:25 0:00


XS
SM
MD
LG