خێزانێـکی کوردی ئێزدی کە لە چوار کەس پـێـکهاتووە (دایکێـک و سێ منداڵ)، توانراوە بە هەوڵی ژمارەیەک لە چالاکوانانی ئێزدی لە شاری حەلەب لە دەستی داعش ڕزگاربکرێن و بیانگێڕنەوە نێو کەسوکارەکەیان لە هەرێمی کوردسـتانی عێراق.
ئهبو شوجاع کە کوردێکی ئێزدییه و دامەزرێنەری تۆڕێکی چالاکوانانی ئێزدیـیە له سوریا و عێراق به ناوی( گروپی گهڕان به دوای ونبووهکاندا) لە وتووێژێـکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی ڕۆژی پـێنجشەممە خۆی و ئەندامانی گروپەکەی لە سوریا بوون و توانیویانە ئەو خێزانە ڕزگاربکەن کە لە عەشیرەتی مەسقوڕین و خەڵکی شەنگالن.
پاشان ڕۆژی هەینی خێزانەکەیان بۆ پارێزگای دهۆک هێناوەتەوە و لەوێ ڕادەسـتی خزم و کەسوکاریان کردووەتەوە. گوتیشی باوکی منداڵەکان لە نێو ئەو ئێزدیانەدایە کە داعش بێ سەروشوێنی کردوون و هەتا ئێسـتا هیچ لە بارەیانەوە نازانرێت.
جێی ئاماژەیە ئەبو شوجاع و گروپەکەی هەتا ئێسـتا توانیویانە سەدان دیل و ڕفێندراوی ئێزدی لە دەسـتی داعش ڕزگاربکەن.
نەجیب باڵایی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژەکەی لەگەڵدا ئەنجامداوە.