نەسرین عەبدوڵا یەكێک لە فەرماندەكانی هێزەكانی یەپەژە لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت هەركات میللەت داوای لێکردن لە شەنگال بكشێینەوە ئەوا دەكشێینەوە.
لەو بارەیەوە نەسرین عەبدوڵا بە دەنگی ئەمریكای وت "یەپەژە و یەپەگە هێزی ڕۆژئاوان هەركات خەڵک داوای كرد ئێمە دەكشێینەوە."
لە بارەی بەشداریكردنی هێزەكانی یەپەگە و یەپەژە نەسرین عەبدوڵا وتی" ئێمە بە پێویستمان زانی كە لەبەر بەرژەوەندی نەتەوەكەمان بەشداری ڕزگاكردنەوەی شەنگال بكەین".
لە بارەی چارەنوسی شەنگال ئایا دەیانەوێت بكرێتە كانتۆن یاخود لەسەر هەرێمی كوردستان بمێنێتەوە نەسرین عەبدوڵا وتی."
ئەم وتوێژەی دەنگی ئەمەریكا لەگەڵ نەسرین عەبدوڵا فەرماندەی یەپەژە لە ڕۆژئاوای كوردستان لە دوای كۆڕێك بوو كە ئەمڕۆ سێ شەممە لە شاری سلێمانی ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان بۆی سازدابوو.