عەلی عەونی لە میانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ئەوە دەخاتەڕوو كە پارتی غەدری لە خۆی كرد بەوە ڕازی بوو لیژنەیەك بۆ پێداوچنەوە بە دەستور پێكبهێنێت چونكە ئەو لیژنەیە ناشەرعیە و پڕۆژەی دەستور پێشتر هەموو ڕێكارە یاساییەكانی بڕیبوو پێویستی بە پێكهێنانی لیژنە نەدەكرد.
عەلی عەونی دەشڵێت جگە لە كاک مەسعود بارزانی پارتی هیچ كاندیدێكی تری نیە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم و دەبوو لایەنەكان خۆیان بهاتنایە لەم كاتەدا تەكلیفیان لە كاک مەسعود بكردایە بۆ مانەوەی بارزانی لە پۆستەكەیدا، ئەوەش دەخاتەڕوو جاری پێشوو پارتی و یەكێتی بە تایبەت مەكتەبی سیاسی پارتی هاتن تكای دنیایان لە كاک مەسعود كرد تا بمێنێتەوە لە پۆستەكەیدا كەچی ئەمجارە شەڕ بە كۆنە قین دەكات یەكێتی.
عەلی عەونی باس لەوە دەكات، هەرجاری پێشوو بوو كە سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرا نەوشیروان مستەفا وتی ئەمە مافی خەڵكە و دەبێت خەڵک دەنگ بۆ سەرۆكی خۆیان بدەن كەچی ئەمجارەش وادەڵێت خۆ وڵات بە میزاجی نەوشیروان مستەفا ناچێت بەڕێوە هەر ڕۆژە و قسەیەک بكات و خۆی و كۆمەڵەكەی لە گردێكەوە هەر ڕۆژەی پرنسیبێک دابێن.
لەدوای (19)ی مانگی ههشتهوه ویلایەتی سەرۆكی هەرێم تەواو دەبێت،دوای ئەوە كێ سەرۆكی هەرێمە؟
عەلی عەونی لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێت"هەر كاک مەسعود سەرۆكە و دەمێنێتەوە چۆن دادگا لە پێشووتر بڕیاری مانەوەی تاڵەبانی دا بەو جۆرەش ئەنجومەنی شورای هەرێم و دادگای تەمیز دەتوانن بڕیارێک بدەن بۆ مانەوەی سەرۆكی هەرێم لە پۆستەكەیدا.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، ئایا پارتی ڕازییە بە سەرۆكی هەرێم بوترێت سەرۆكی كار ڕاپەڕێنەر لە دوای تەواوبونی ویلایەتەكەی؟
عەلی عەونی وتی"ئەوە یاسا وادەڵێت نەک ئێمە هەرچی یاسا دیاریكردبێتن ڕازین و هەر ڕێگایەكی یاسایش هەبێت دەیگرینەبەر.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان(عەلی عەونی)ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كرد و وتی"بێ لایەنی خۆی لەدەستداوە و نەدەبوو سەرۆكایەتی لیژنەی یاسایی بكات بۆ نوسینەوەی ڕاپۆرتی لیژنەكە لەسەر پڕۆژە یاساكان بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم"
وتیشی لە شەڕی ناوخۆدا تا خولەكانی پێشوو یەک سەرۆكی پەرلەمان لایەنداری پێوەدیارنەبوو بەپێچەوانەوە هەمیشە بێ لایەنی خۆیان پاراستووە" دەقی وتوێژەكە و ڕونكردنەوەی زیاتر لهو فایله دهنگیـیه ببیسته.