Accessibility links

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ڕێگەگرتن لە سەرۆکی پەرلەمان پـێشێلکردنی تەواوی یاسایە


گەشە دارا حەفید ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشـتیمانی کوردسـتان دەڵێت ڕێگەگرتن لەوەی سەرۆکی پەرلەمان بەرەو شوێنی کارەکەی بڕوات، پـێشـێلکردنی تەواوی یاسایە و شکاندنی شکۆمەندی دامەزراوەیەکە کە نوێنەرایەتی دەنگی خەڵک دەکات، بۆیە ناکرێت ئەمە بڕوات و بچێتە سەر، بەڵکو پـێویستە جارێکی دیکە گفتوگۆ و دانوستاندن بکرێت بە ئیرادەیەکی ڕاستەقینە بەرەو چاکسازی و وەڵامدانەوەی داواکانی خەڵک.

پاشان دەڵێت ئەگەر چارەسەریش نەبێت، ئەوا ناکرێت دامەزراوەیەک تەواو ئیفلیج بکرێت، بەڵکو دەبێت ئەو دامەزراوەیە کاری خۆی بکات ئەگەر بە هەڵبژاردنی پـێش وەختیش بێت و بە پـێکهاتەیەکی جیاوازی تری پەرلەمانیش بێت ئەکرێت بکرێت، بەڵام ئەوەی کە ئێسـتا هەیە تەواو شەرعیـیە و دەنگی خەڵکی وەرگرتووە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی وەرگرتووە.

سەبارەت بە هەڵوێستی فراکسیۆنی یەکێتی، خانم گەشە دەڵێت سێ فراکسیۆنەکەی تر، واتە هەر چوار فراکسیۆنەکە پـێـکەوە خەریکی نووسینی بەیانـنامەیەکن و تیایدا هاوهەڵوێست دەبن بەرامبەر بەوەی ئەمە پـێشـێلکردنی شکۆی پەرلەمانە و پـێشێلکردنی دەنگی خەڵکی کوردسـتانە.

درێژەی لێدوانی ئەم پەرلەمانتارەی یەکێتی لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:08 0:00

XS
SM
MD
LG