بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بە گشتی لە هەرێمی کوردستاندا و هاوکات شەڕی داعش و قەیرانی سیاسی و سەرلەبری بارگرژییەکان تێکڕا شارەزایانی خستۆتە بەردەم کۆمەڵێک لێکدانەوەی جیاواز. کەواتە ئایا کوردستان لەبەردەم هەڕەشەیەکی راستەقینە و رژدی ئابوری و سیاسی ناوخۆییدایە؟ ئایا ژیان و گوزەرانی خەڵک بە گشتی لە ئاستی سفری بژێویی و دابینکردنی پێداویستییە هەرە سەرەتاییەکانی ژیانکردندایە یان نا؟ ئایا قەوارە یاسایی و شارستانیەکانی هەرێمی کوردستان لەئاست ئەو هەموو قەیرانەدایە؟ ئایا رێگەچارە ریشەیی و هەنوکەییەکان چین بۆ چارەسەرکردنی گرفتە جومگەییەکانی قەیرانی ئابوری و بژێوی خەڵک.
سەبارەت بە کۆمەڵێک پرسی هەنوکەیی پەیوەندیدار بە قەیرانە ئابوریی و سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و بژێوی خەڵک، ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای ئابوریناسان بەڕێز نەوزاد کامیل ئەنجامداوە.
لەوبارەیەوە نەوزاد کامیل دەڵێت "نزیکەی پێنج مانگە موچەی خەڵک نەدراوە، شەڕی داعش هەر بەردەوامە، رۆژ بە رۆژ نرخی نەوت دادەبەزێت، هاوکات لەبەرئەوەی ئێمە دەوڵەت نین ناتوانین قەرزی نێودەوڵەتی بکەین، ئەمەندە سودی دەخەنەسەر کە ڕەنگە لەئایندەدا دانەوەی زۆر سەخت بێت. ئەو پارە یەدەکەشی کە هەمانە لەلای حکومەتی ناوەندی ناتوانین وەریبگرین و حکومەتی عێراق دینارێکیشمان ناداتێ؛ ئەمانە هەمووی هۆکارن لەبەردەم تێپەڕاندنی ئەم قەیرانەدا"
فەرمون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە.....