ڕۆژى دووشه‌ممه له هۆڵى سه‌عه‌د عه‌بدولڵاى شارى هه‌ولێر حكومه‌ى هه‌رێم نه‌خشه ڕێگاى ڕيفورمى ئابورى بۆ سێ ساڵى داهاتوو به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ بانكى نێوده‌وڵه‌تى راگه‌ياند و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێميش ده‌ڵێت پلانى ئه‌وه‌مان هه‌يه جگه له نه‌وت سه‌رچاوه‌ى تر‌ى داهات هه‌بێت و حكومه‌ت پێويستى به پلانێكه كه ژيانى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان پارێزراو بێت و داوا ده‌كه‌ين به‌شى هه‌رێمى كوردستان له قه‌رزه نيوده‌وڵه‌تيه‌كان بدرێت.
له لايه‌كى تر عه‌لى سندى وه‌زيرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم رايگه‌ياند ئه‌وه‌ى جێگاى ئاماژه بۆ كردنه ئه‌وه‌يه كه ئه‌م نه‌خشه رێگايه له دووسه‌د لاپه‌ره پێكدێت و بيست و چوار كردارى جۆراو جۆر له‌خو ده‌گرێت كه ديارترينى ئه‌م كردارانه بريتين له ڕيفورمى راژه و موچه، زيادكردنى داهات ، كه‌رته‌كانى دارايى ، كشتوكاڵ ، به‌ڕێوه‌بردن و ئاسايشى ئاو ، خزمه‌تگوزارى گه‌شتيارى ، ووزه و گواستنه‌وه و گه‌ياندن.
جێى ئاماژه‌يه كۆنفرانسى ڕيفورمى ئابورى هه‌رێم له ژێر دروشمى له پێناو خوشگوزه‌رانى گشتى و پاراستنى چينى هه‌ژاران به‌ڕێوه‌چوو.