Accessibility links

عه‌لی مەحمود: لە هەرێمی کوردسـتان شکسته‌کانی رابردوو دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌


پێده‌چێت هیچ کات به‌ هێندی ئێستا لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هەرێمی کوردستان له‌ یه‌کتر دوور نه‌بن و دژ به‌ یه‌کتری نەوەستابن، له‌ کاتێکدا ناوچه‌که‌ ئه‌گه‌ری گۆڕانکاری هه‌ڵده‌گرێت.

له‌و باره‌یه‌ عه‌لی مه‌حمود ناسراو به‌ عه‌لی سیاسی وه‌ک چاودێر‌ی سیاسی و رۆژنامه‌وان ده‌ڵێت "له‌رابردووش هه‌ر ئه‌م به‌رپرسانه‌ بوون که‌ چه‌ندین کاره‌ساتیان به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌ماندا هێناوه‌، هه‌ڵه‌ ناله‌باره‌کانی ئه‌مان بوون‌ که‌ دۆزی کورد نه‌چووه‌ته‌ پێشێ، ئێستاش ئه‌گه‌ر سه‌رله‌نوێ نێوماڵی کورد یه‌کنه‌خه‌نه‌وه‌، بێگومان شکسته‌کانی مێژوو دوباره‌ ده‌بنه‌وه‌."

شه‌ڕی داعش و ئه‌و که‌رتبوونه‌ گه‌وره‌یه‌ی ناوچه‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ری گۆڕانکاری به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا باس ده‌کرێت، به‌ڵام له‌ دیدی ئه‌و نوسه‌ره‌وه‌، سیاسی کورد به‌رده‌وام له‌ رووی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ دۆزی کورد ده‌شڵێت "پێویستمان به‌ رێکه‌وتی لایه‌نه‌ کوردییه‌کان هه‌یه‌ نه‌ک ته‌نها له‌ باشوور به‌ڵکو نێوانی په‌که‌که ‌و پارتی، وەک دوو هێزی پڕ چه‌ک له‌ ناوچه‌که‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:48 0:00

XS
SM
MD
LG