قەیرانە ئابوری و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان تێکڕا کاریگەرییان هەیە لەسەر جومگە هەرە بنەڕەتییەکانی بژێوی ژیان و تێکڕای ژیانی خەڵک و گەشەکردن و چەقبەستنی سیستمی حکومڕانی؛ دەرئەنجام شارەزایان و رێکخراورەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی خستۆتە بەردەم بەرپرسیارێتی و هەنگاوی کرداریی.
فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هەڵمەتی "رێگەچارەى قەیرانى سیاسی لەهەرێمى کوردستاندا" ئامادە دەکات و وەک ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌یخه‌نه به‌رده‌م گروپە بە ئامانجگیراوەکانى پەیپەرەکە، کە بریتین لەپارتە سیاسییەکان و ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان.
بۆئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێک لەگەڵ ئەندامی فیدراسیۆنی رێکخراوە سەربەخۆکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێز ئارام جەمال دا سازدەکات
ئارام جەمال دەڵێت "ئەم هەڵمەتی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە 12 رێکخراو و چەند چالاکوانێک پێکهاتووە بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی ئەو قەیرانە سیاسییە کە لە هەرێمی کوردستاندا ماوەیەکی دوورودرێژە بوونی هەیە."
لەرێگەچارەى یەکەمى پەیپەرەکەدا هاتووە کە بزووتنەوەى گۆڕان ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێت و هاوتەریب بەوەش پارتی دیموکراتى کوردستان رەزامەندبێت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه، یاخود ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت بێت، ئه‌گه‌رنا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بۆ پەرلەمانى کوردستان و هەڵبژاردن بۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئه‌نجامبدرێت و ئەمەش رێگەچارەى دووەمى پەیپەرەکەیە.
هەروەها ئارام جەمال دەڵێت "کەموکوڕی سەرەکی لەسیستمی حوکومڕانی سیاسی لەهەرێمی کوردستاندا ئەوەیە دوو سەرۆکایەتی گرنگ و کاریگەر کە سەرۆکی هەرێمە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت لەدەست یەک هێزی سیاسیدایە، ئەمەش لاسەنگییەکی لەسیستمی حوکمڕانیدا دروستکردووە."
لە ڕێگەی ئەم بەستەرە گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە دەبن