دوای لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بین عه‌لی یه‌ڵدرم که له هه‌وڵدا ده‌بن بۆ هێور کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ عێڕاق و سوریا، پێشتریش باشکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ روسیا و ئیسرائیل. تورکیا به‌نیازی چی بێت؟ ئایا ئه‌م گۆڕانکارییه کتوپڕانه نهێنییه‌کانی پشتییه‌وه چی بێت؟ له‌و باره‌یه‌وه خه‌ڵات عومه‌ر وه‌ک نوسه‌رو شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده به‌شێکی به چاککردنی بارودۆخی نێوخۆی تورکیاوه هه‌یه، به‌ڵام وه‌ک هه‌وڵدان بۆ به‌رگرتن له په‌لهاویشتنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ناوچه‌که."
تورکیا له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا سیاسه‌ته‌کانی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه 180 پـلە گۆڕا، به‌ڵام که مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه په‌رستی دێته ئاراوه، بێ گوێ دانه هه‌ر عه‌یبه‌یه‌کی سیاسی، هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان بۆ ئه‌و ستراتیژه‌یه، به‌ڵام کورد چی؟ به تایبه‌تی له باشوور، خه‌ڵات ده‌ڵێت "سیاسی کورد هه‌موو ئه‌و کاکانهی هه‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دنیا و ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌کانیان کۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئاماده نین له‌گه‌ڵ خۆیان کۆبببنه‌وه."