Accessibility links

بێستون کەمال: بواری پەروەردا لە هەرێمی کوردسـتان بەرەو شکست دەڕوات


قەیرانەکانی ئابوری و سیاسییەکانی کورستان تێکڕا بەڕای شارەزایان کاریانکردۆتە سەر سەرجەم سێکتەرەکانی کۆمەڵگەو بژێوی ژیان. هاوکات سێکتەرەکانی پەروەردە و تەندروستی و بازار بەگشتی زەرەرمەندی یەکەم بوون. سەرباری ژێرخانی ئابوریی و هاوکات مەودای سیاسی و ئایدۆلۆژی؛ کۆمەڵگە وەک دامەزراوەیەکی مۆدێرن کە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە تیایدا هەست بە ژیان و مرۆڤبونی خۆیان بکەن و کولتۆریش وەک هێزێکی شارستانی زیندوو، کە پێکڕا زیندوێتی و دامەزراوەیی کۆمەڵگە رەنگڕێژ دەکەن....

بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار وتووێژێکی لەگەڵ دەستەی دامەزرێنەری مامۆستایانی پێشکەوتوخواز و ئەندامی دەستەی ناڕەزایی خەڵک بێستون کەمال دا سازکردووە....

بێستوون کەمال دەڵێت "بۆماوەی دوو ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە هیچ پشتیوانییەک بکات، نە قوتابخانەی نوێ دەکرێتەوە، نە پڕۆسەی خوێندن بە شێوازێکی تەندروست بەڕێوە دەچێت، نە ئاڵوگۆڕی تازە بەسەر میتۆدی خوێندندا دەکرێت، نە مامۆستا دادەمزرێت".

هەروەها دەڵێت "سێکتەری پەروەردا بەرەو شکست دەڕوات"

سەبارەت بە خەمساردی دەسەڵاتداران بەرامبەر بە بواری پەروەردەو خوێندن؛ بێستون کەمال دەڵێت "دەبوایە دەسەڵاتدارانی کوردستان کاریان لەسەر ئەوە بکردایە کە سێکتەری پەروەردە پارێزراو بێت، چونکە تێکچوونی سێکتەری پەروەردە، تێکچوونی کۆمەڵگەیە، تێکچوونی هەموو خێزانەکانی ناو کۆمەڵگەیە، تێکچوونی هەموو بوارەکانی ژیانە".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن...

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:28 0:00

XS
SM
MD
LG