له شارى هه‌ولێر ژماره‌يه‌ک له چالاكوانان رايانگه‌ياندووه كه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنيان لێ ده‌كرێت و چالاكوانێكيش بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه له يازده چالاكوان كراوه به‌وه‌ى كه نيازى خوپێشاندان و گردبوونهوهيان هه‌يه و به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌ياندنى پۆليسى هه‌ولێريش ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه با بێت و سكاڵا بكات تا به‌دواداچوونى بۆ بكه‌ين ، سه‌ردار ئازاد يه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه وه‌ك خوى ده‌ڵێ هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه و به‌م شێوه‌يه بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا باسى شێواز و هۆكارى هه‌ڕه‌شه‌كردن له چالاكوانان ده‌كات و ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه له يازده چاڵاكوان كراوه ، دوو جار هه‌ره‌شه‌م ليكراوه و پێم راگهياندراوه كه نيازى خوپێشاندانت هه‌يه له كاتێكدا دژى هيچ كه‌سێك نيه و ئه‌گه‌ر خوپێشاندانيش بكه‌ين ئيمهى چاڵاكوانان زور له وه هوشيارترين دژى كه‌س و لايه‌نێك بكه‌ين به‌ڵكو ته‌نها مافى خه‌ڵكه.
هوگر عه‌زيز به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌ياندنى پۆليسى هه‌ولێر بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا گوتى هيچ كه‌سێک نه‌هاتووه بۆ لاى ئيمه كه هه‌ره‌شه لێكراوه و هه‌ر كه‌سێك هه‌ره‌شه‌ى لێكراوه با بێت و سكالاى ياسايى تومار بكات و ئێمه‌ش به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ين ، ئێمه بۆ هه‌ر خوپێشاندانێك ئه‌گه‌ر كه له رێگايى ياساييه‌وه و رێگه پێدراو بێت ئێمه پاسهوانيان لێ ده‌كه‌ين.
به‌رنامه‌ى ئه‌وه هه‌بووه كه ئه‌مرۆ له به‌رده‌وام په‌رله‌مانى كوردستان به‌شێكى زور له چالاكوان و نوێنه‌رانى ژماره‌يه‌كى زور له ريكخراوهكان خوپێشاندان بكه‌ن به‌ڵام ئه‌م خوپێشاندانه نه‌كرا ـ له‌مباره‌يه‌وه شوان قه‌ڵادزه‌يى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له ليستى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى كوردستان بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا گوتى ، ئه‌و خوپێشاندانه نه‌كرا و له بازگه‌ى پردێ رێگرى له كه‌مپينى ئاشتى كرا كه له 21 كه‌س پێكهاتبوون و نوێنه‌رايه‌تى 300 رێكخراو ده‌كه‌ن كه بێنه ناو هه‌ولێر كه به‌رنامه‌يان هه‌بوو له باره‌ى ساڵرۆژى جيهانى ئاشتى بێنه به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ياننامه‌يه‌ك بخويننهوه و تێدا داوا له لايه‌نه سياسيه‌كان بكه‌ن ئيراده‌يان چيدى خاموش نه‌كه‌ن و بجوڵێن به‌ره‌و گفتۆگۆ به‌ره‌و چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كان و به‌ره‌و رزگاركردنى خه‌ڵكى كوردستان له‌و مهينهتى و هه‌ژارى و كه‌مكردنه‌وى موچه و ناشه‌فافى داهات ناوه‌رۆكى نامه‌كه به‌م شێوه‌يه بووه، دواى هه‌وڵدانێكى زور رێگه‌يان پێ نه‌درا بێنه هه‌ولێر و گه‌رێندرانه‌وه بۆ سلێمانى و له به‌رده‌م په‌رله‌مانيش دياردهيهكى سه‌ربازى پوشى بوو و هێزيكى زور له‌م به‌ر و ئه‌وبه‌رى په‌رله‌مان گردبوونه‌وه و نه‌يانهێشت ئه‌م خوپێشاندانه پڕ ئاشتيه سه‌ربگرێت.
قه‌يرانى دارايى و ململانێى سياسى له هه‌رێمى كوردستاندا هێشتا به‌رده‌وامه وه‌كو دابه‌زينى نرخى نه‌وتى هه‌رێم و نه‌دانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وه‌ك پێويست و بڕينى به‌شه بۆدجه‌ى هه‌رێم له لايه‌ن به‌غداوه و ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و وه‌ستاندن ياخود په‌كخستنى كاره‌كانى په‌رله‌مان و له سه‌ر رووى ههموشيانه كه كاريگه‌رى زورى هه‌بووه شه‌ڕى داعشه له ناوچه‌كه‌دا.