دوای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتوێژی لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ک بۆ جاهسهری گرفته‌کانیان، ئایا گه‌ڕی ئه‌م گفتوگۆیانه به‌چی ده‌گات؟ سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه سه‌ردار موحه‌مه‌د پێی وایه ئه‌گه‌ر وه‌کو رابردوو گفتوگۆکان به‌سه‌ر به‌رن ناتوانین گه‌شبین بین، ده‌شڵێت "چه‌ندین جار گفتوگۆی به‌و شێوه‌یه ماوه‌ی درێژی خایاندووه‌و ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌وتۆشی نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌کان جیاوازه، ناوچه‌که له‌به‌ر ده‌م گۆڕانکاری ههژێنهردایه، به‌تایبه‌تی له‌دووای روداوه‌کانی حه‌له‌ب و له‌ناوبردنی داعش له موسڵ و ناوچه‌که، کوردستانیش له مه‌ترسیدا ده‌بێت، له هه‌موو کاتێک پێویستیمان به یه‌ک گوتاری سیاسی هه‌یه‌و یه‌ک بوونی نێو ماڵی کوردی، ئه‌گه‌ر واش نه‌که‌ن به دڵنیاییه‌وه کۆی ئه‌زمونه‌ی گه‌له‌که‌مان له مه‌ترسیدا ده‌بێت، به تایبه‌تی به‌رده‌وام دراوسێکان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان لاواز‌و شکست خواردوو ببینن."
له زۆربه‌ی گرفته سیاسییه‌کانی رابردوو، تاڵه‌بانی و بارزانی توانیویانه به کاریگه‌ری خۆیان گرفته‌کان بنبڕ بکه‌ن، ئێستا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی دیار به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان موسته‌فا به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کان بن و گرفته‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری به‌رن، له‌و باره‌یه‌وه سه‌ردار ده‌ڵێت "ناتوانین کاریگه‌ری ئه‌و دوو که‌سایه‌تییه له یاد بکرێت، هه‌ردووکیان کاریگه‌رترین سه‌رکرده‌کانی ناوچه‌که‌ن، گرنگه هه‌ردووکیان نه‌رمی بۆ یه‌کتر بنوێنن، ئه‌وان ئه‌رکێکی مێژوویان له ئه‌ستۆدایه، ئۆباڵی هه‌ر نشوستییهک ده‌که‌وێته سه‌ر شانیان، کورد له‌م قۆناغه ته‌نازول بۆ یه‌کتری بکه‌ن، وه‌ک له دوژمنه‌کانیان."