Accessibility links

هاوژین مەلا ئەمین: دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک جارێکی دیکە بەرزدەبێتەوە، بەڵام خەڵک بێ پشتیوانیە


ئایا ساڵی نوێی کوردی دەبێتە ساڵێکی پڕ گۆڕانکاری و سیاسی و ئاشتەوایی و لێکتێگەیشتنی سیاسی و باشکردنی ژیان و بژێوی خەڵک و کۆتاییهێنان بە نەهامەتی و سەرگردانیە ئابوری و بازرگانییەکان؟ ئایا ساڵی نوێ توانای کردنەوەی دەرگای پەرلەمانی هەیە ؟ قەیرانە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێمی کوردستان و مەترسییە هەنوکەییەکانی بەردەم کەڵەکەبوونی ناڕەزاییەکان و غیابی پەرلەمان و حکومەت لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا....وەڵام نەدانەوەی فشار و ناڕەزاییەکانی مامۆستایان و هاوڵاتیان بەگشتی چ کارەساتێکی خولقاندووە؟ ئایا کورد خاوەن عەقڵیەتێکی سیاسی و ئابوری و حکوموڕانی تەندروستە یان چی؟ سەرباری ئەو هەموو گەندەڵی و ناعەدالەتییە گەورانەی کە بەرۆکی سەرجەم سێکتەرەکانی حکومەت و ژیانی گشتی گرتووە، وەک لەراپۆرتە ناوچەیی و جیهانییەکانییەکاندا بڵاوبونەتەوە؛ ئایا ئومێدێک هەیە بۆ ساڵی ئایندە بۆ کەمکردنەوەی نەهامەتییەکانی خەڵک؟

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و مامۆستای زانکۆ هاوژین مەلا ئەمین دا سازکردووە....

هاوژین دەڵێت "ناوچەکە بە دۆخی ژانگرتن بە گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێ؛ ئەوە بۆخۆی باس لە ئاڵۆزی زیاتر دەکات، لەڕاستیدا من چاوەڕێی ئەوە نیم کە هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ و چاکسازییەکی ئەوتۆ بکرێت لەساڵی تازەی کوردیدا".

شرۆڤەکاریی سەبارەت بە حکومڕانی کوردی؛ هاوژین مەلا ئەمین دەڵێت"گرفتەکە باس لەنەبونی سەرمایە ناکات، باس لەخراپ بەرێوەبردنی دەکات، باس لەگەندەڵییەکی گەورە دەکات، باس لەقۆرخکردن و عەمبارکردنی سەرمایەی نەتەوەیی کورد دەکات بۆ ئەجێندای دیاریکراوی حیزبی و سیاسی".

دەشڵێت "من لەو باوەڕەدانیم گۆڕانکاری بچوکیش رووبدات بە ئاڕاستەی باشدا".

سەبارەت ناڕەزایی و پشتیوانی خەڵک هاوژین مەلا ئەمین دەڵێت "بە راستی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک جارێکی دیکە بەرزدەبێتەوە".

هاوکات "پشتی خەڵک بە تەواوەتی چۆڵە، خەڵک تەنیایە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:35 0:00

XS
SM
MD
LG