شەوى چوارشەممە کاتژمێر هەشت بە کاتى هەولێر هێزێکى ئەمنى بە ئۆتۆمبێلەوه چوونەتە سەر ماڵى رۆژنامەنووس ئيبراهيم عەباس بەڵام لە ماڵی خويدا نەبووە، ئەو هێزە بەرە بەيانى رۆژى پێنجشەممە کاتێک زانياريان پێگەيشت لە ماڵى هاورێ و هاوپيشەيەکى خۆيەتى بەناوى فەرمان ناشاد لە گەڕەکى خانزاد،ە گەیشتنە ئەوێ و دەسـتگیریان کرد.
فەرمان ناشاد لە لێدوانێکی بۆ دەنگى ئەمەريکا باسى شێواز و چونيەتى دەستگيرکردنى رۆژنامەنووسى ناوبراو دەکات، دەڵێت هێزێک هاتوون بۆ ماڵەکەم و پێيان گوتم ميوانێکت هەيە بێ زەحمەت رادەستى بکەن منيش پێم راگەياندن کە بەم دووى شەوە من ميوان رادەست ناکەم خوم لەگەڵتان دێم بەڵام ئيبراهيم عەباس گوتى خوم رادەست دەکەم چونکە هيچ تاوانێکم نەکردووە.
لاى خويەوە تارق نورى بەڕێوەبەرى ئاسايشى هەولێر بۆ دەنگى ئەمەريکا دەڵێت ئاگادارنيم کە رۆژنامەنووسێک بەناوى ئيبراهيم عەباس دەستگيرکرا بێت و بەدواداچوون لەسەر ئەو بابەتە دەکەم.
فەرمان ناشاد باسى ئەوە دەکات پێشتر شاندێک هاتوونەتە لاى ئيبراهيم عەباس و پێيان ڕاگەياندووە کەوا کێشەکانى بۆ چارەسەر دەکەن چونکە دەست بەسەر خانووەکەيدا گيراوە لەبەر بيروبوچوونە جياوازەکانى کە ماوەيەکە دەست بەردارى پارتى بووە.
سەعدييە محەمەد هاوسەرى رۆژنامەنووس ئيبراهيم عەباس ڕایگەیاندووە ئەو هێزەى کە چوونەتە سەر ماڵيان تەنها يەکێکيان دەناسێت کە خەڵکى مەسيفە ، دەشڵێت هاوسەرەکەى لە ئاسايش گيراوە ، داوا لە خەڵک دەکات هاوکارييان بکەن هەتا ئازاد بکرێت.