لەم کاتەی شەڕە قورسەکەی دژی داعش لە عێراق وا بەرەو کۆتایی دەچێت و شیانی گۆڕانکاری لە هاوکێشە سیاسیـیەکانی نێو وڵاتەکەدا هەیە، هێشتا کێشە و گرفتە سەرەکیـیەکانی نێو ماڵی کورد چارەسەریـیان بۆ نەدۆزراونەتەوە.
هەر لە داخستنی دەرگای پەرلەمانەوە هەتا قەیرانی ئابوری و دارایی و گرفتی موچە و کەمی خزمتگوزاریـیەکانی وەکو دابینکردنی ئاو و کارەبا و سووتەمەنی، ئەمانە هەتا ئەمڕۆش بەردەوامن بەبێ ئەوەی هەنگاوی جیدی بۆ چارەسەرکردنیان بنرێن.
سەروو ئەمانە خودی حزبەکان لە نێو خۆیاندا کێشە و ناکۆکیـیەکان هەیە کە زۆرێـک پـێیانوایە کۆسکپێـکی سەرەکیـیە لە بەردەم هەنگاونان بە ئاڕاستە چارەسەرکردنی بەشێـک لەو کێشانەی هەرێم.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
شوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی.
لەتیف فاتح فەرەج، نووسەر و ڕۆژنامەوان.