ڕۆژی چوارشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسیـیەکان کۆبووەوە و لە میانەی ئەو کۆبوونەوەیە باس لە کێشەکانی هەرێم کرا لەگەڵ مەسەلەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان.
بەپـێی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکە ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی ڕیفراندۆم لەسەر سەربەخۆبوونی هەرێمی کوردستان و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لە 25 ی مانگی نۆی ساڵی 2017 سازبکرێت و لە 6 ی مانگی یازدەی هەمان ساڵ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێن.
هەروەها ڕێکەوتوون هەتا کاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمەکە کاربکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی کێشە سیاسیـیەکان.
هەرچەندە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەشداریـیان لە کۆبوونەوەکە نەکرد، بەڵام هەتا ئێستا ناڕەزایییان لە بارەی ڕێکەوتنی حزبەکانی دیکە دەرنەبڕیوە.
پرسیار لێرەدا بۆچی بڕیار دراوە ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنەکان لە دوو کاتی جیاوازدا ئەنجام بدرێن؟
ئەگەربێت و زۆربەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا، ئایا دەوڵەتی کوردی ڕادەگەیەنرێت؟
هەڵوێستی کۆمەڵی نێودەوڵەتی چۆن دەبێت و بە تایبەتی وڵاتانی دراوسێ؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه بوون:
ئەکرەم ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان.
مەجید ساڵح، هەڵسوڕاوی گۆڕان و ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان.