له‌م وتوێژه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وان هێمن مامه‌ند له شاری هه‌ولێر، که له ماوه‌ی رابردوو له‌سه‌ر خۆپیشاندان ده‌سگیرکرا، سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی گوایه له شاری سلێمانی ئیرهابی فیکری به‌ڕیوه ده‌چێت، له‌و باره‌یه‌وه هێمن ده‌ڵێت "له سلێمانی ئیرهابی فیکری ناکرێت، به‌ڵکو ئه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی پارتییه، له و شاره ده‌نگی نارازی زۆره، له هه‌ردوولاش نوسه‌رو رۆژنامه‌وانه‌کان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر حیزبه‌کاندا، له پارێزگای سلێمانی ده‌نگی نه‌خێری ریفراندۆم زیاتره له به‌رئه‌وه‌ی زۆنی نیلی و سه‌وزه، پارتی که‌مینه‌یه، له هه‌ولێر ده‌نگی به‌ڵی بۆ ریفراندۆم به‌رزتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵێتی و زۆرینه‌یه، به‌ڵام له هه‌ردوولاش ده‌نگه‌کان به دڵی حیزبه‌کان نابێت."
هێمن له درێژه‌ی گفتوگۆکه باس له‌و هۆکارانه ده‌کات که میلله‌تی کوردی گه‌یاندووه‌ته ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی ئێستا، که کورد دژی سه‌ربه‌خۆیی بێت، ده‌شڵێت "کورد دژی سه‌ربه‌خۆیی نییه، به‌ڵکو به‌سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکی ئه‌نفال کرا، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا شه‌هید بوون وقوربانی زۆرییان داوه، ئه‌وه دزی وگه‌نده‌ڵی حیزبه کوردییه‌کانه وای له‌خه‌ڵک کردووه، دژی راپرسی‌و سه‌ربه‌خۆبوون بێت."