یودیت ساڵانێکی زۆرە لە کوردستان دەژی و لە ڕێگەی رێکخراوێکی نێو دەوڵەتی هۆڵەندییەوە مەشق وراهێنانیان بە رۆژنامەنوسان دەکردو چەند کتێبێکیشی لەسەر کوردو عیراق نوسیوە، سەبارەت بە ریفراندۆم کە گوایە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بەڕێوە دەچێت، یودیت دەڵێت "ئەو ریفراندۆمە وەک پرۆژەی سەرۆک بەرزانی سەیر دەکرێت، پارێزگاری هەولێر ودهۆک لەگەڵێتی و پارێزگای سلێمانی لە دژێتی، بەراسی ئەگەر بکرێت و دەنگی تەواو نەهێنێت، لە مێژوودا ئەو خوێندنەوەیەی بۆ دەکرێت کە کوردەکان لەسەر سەربەخۆیی وڵاتەکەیان، لە کوردستانی عێڕاق دەنگیان پێ نەدا."
یودیت لای سەیرە ماوەی ئەو ریفراندۆمە ئەوەندەی نەماوەو کەمپەینی دەنگی بەڵی و نەخێر دیار نییە، وتیشی "خەڵک ناروونە، بۆ دەنگ بە بەڵی بدات و بۆ بەنەخێر، دەبوو هەردوولا بەرچاو ڕوونی بدەن بەخەڵک."
لە دنیادا ریفراندۆم لەسەر پرسێکی نەتەوەیی، یاخود بڕیارێکی گرنگی وەکو سەرخۆبوون، بۆ سەرخستنی پێویستی بە فاکتەری دەرەکی وناوەکی هەیە، بەڵام ئەمەی هەرێمی کوردستان، وەک دەردەکەوێت بەلایانەوە ئەوە گرنگ نییە، مادام بڕیارێکی ناوخۆیی هەرێمەکەیە، لەو بارەیەوە یودیت دەڵێت "لە نێوخۆی هەرێمەکە دابەش بوون هەیە، یەک وڵاتی دەرەوە پشتیوانی ناکات، وڵاتانی هەڕیمیش لە دەوروبەری هەرێم دژی ئەوەن، من لە جێگای سیاسی کوردبومایە، ئەو ریفراندۆمەم دووا دەخست."