Accessibility links

محەمەد رەئوف: حکومەت لە موچە زیاتر داهاتی هەیە بەڵام موچە نیە


نەهامەتییەکانی خەڵک لە هەرێمی کوردستاندا لە ڕووی ئابوری و بژێوی ژیان و دابینەکردنی لانیکەمی پێداویستییە هەرە سەرەتاییەکان بۆ هاوڵاتیان گەیشتۆتە دۆخێکی ترسناک؛ هاوکات بارودۆخی لێکترازانی سیاسی و یاسایی و حکومی پێکڕا وردبونەوە و قوڵبونەوە لەهۆکارە هەرە سەرەکییەکانی ئەم داڕمانە ئابوری و هەڵاوسانە ترسناکە دەخوازێت، شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازەوە. هاوکات دۆسێی نەوت و ناشەفافیەت و داهات و دەسکەوتی سامانی نیشتیمانی کۆمەڵێک پرسی گرنگن. نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و سەرلەبەری بارگرژییەکان تێکڕا کۆمەڵێک رێگەچارەی ریشەیی و هەنوکەیی هەڵدەگرێت بۆ بەرپاکردنی ستراتیژێکی سیاسی و ئاکادیمی و زانستی. هەربۆیە راڤەکاریی و وردبونەوە و شیکاریی زیاتر لەبارەی سییستمی ئابوری هەرێمی کوردستان و نەخشەپلانی کاریگەر و هەنوکەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە یەکێکە لە پێویستییە هەر گرنگەکان...

لەکاتێکدا بەپێی ئەو زانیاریانەی کە تائەوڕۆکە لە میدیاکانەوە بڵاوکراونەتەوە باس لەوە دەکەن کە داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت ١٦٤ ملیۆن دۆلاری زیاتره‌ له‌ موچه (کەناڵی روداو)‌! داهاتی ناوخۆش، جگه‌ له‌نه‌وت ١٧٠ ملیۆن دۆلاره‌. داهاتی نه‌وت و ناوخۆ ٣٣٤ ملیۆن دۆلاری زیاتره‌ له‌ موچه‌ی مانگانه‌، به‌ڵام هەر بژێوی ژیانی خەڵک لەدابەزیندایەو بارودۆخی ئابوری لەقەیرانێکی سەختدایە.

سەبارەت بە دۆسێیەی نەوت و نەهامەتی ئابوری و شەفافیەت و ناڕوونی داهات و خەرجی نەوت و سامانی گشتی ئاسۆ جەبار وتووێژێکی لەگەڵ وەزیری بازرگانی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شارەزای ئابوری دکتۆر محەمەد رەئوفدا سازکردووە...

محەمەد رەئوف دەڵێت "بەڵێ حکومەت لە موچە زیاتر داهاتی هەیە، بەڵام ئەی موچە بۆ نیە. بەڵام نەوت هەر وەکخۆی فرۆشراوە."

دەشڵێت "سەرباری ئەوەی خەڵک دووچاری ئەم دۆخە ناهەموارە بووە، قەرزەکانیشی هەر لەسەر داهاتی نەوت دەدرێتەوە."

هاوکات دەڵێت "شەفافیەت نیە لەپرسی نەوتدا. دۆسێیەی نەوتی کەرکوک ناشەفافترە."

سەبارەت بە بواری کشتوکاڵیش د. محەمەد رەئوف دەڵێت "خاکی باشمان هەیە بۆ کشتوکاڵ، بەڵام حکومەت هیچ پڕۆژەیەک؛ هیچ سیستمێکی کارای لەبەردەستا نیە.......تاد"

دەشڵێت "حکومەت خەتایەکی گەورەی هەیە، لەبەرئەوەی هەتا ئێستا کار بە سیستم ناکات."‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:18 0:00

XS
SM
MD
LG