Accessibility links

خه‌ڵات عومه‌ر: ئێستا کاتی هه‌ڵماڵینی رووی سیاسی حیزبه‌ کوردییه‌کانه‌


واده‌ی ریفراندۆم نزیک ده‌بێته‌وه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌ له‌ 25 ئه‌یلولدا به‌ڕێوه‌بچێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا لایه‌نه‌کان ناکۆکن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ یاخود دووا خستنی، وڵاتانی ناوچه‌که‌ و عێراق و وڵاتانی زل هێز له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی نین. به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ی که ‌له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شدارن، سوورن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی.
له‌و باره‌یه‌و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی خه‌ڵات عومه‌ر ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش نه‌کرێت، کورد داوای ئه‌لته‌رناتیڤ ده‌کات، ئه‌وه‌ش بۆخۆی ده‌سکه‌وته‌، به‌ڵام سیاسییه‌کان له‌به‌رده‌م چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ده‌رگای مێژوو، پێویسته‌ وردبینانه‌تر بن."

زۆر هیوا له‌سه‌ر گرتبوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموکرات ده‌کرا، به‌ڵام خه‌ڵات باوه‌ڕی به‌و هیوایه‌ نییه‌، وتیشی "من هیوایه‌کم به‌ دانوستانی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌ نییه‌، چونکه‌ هێشتا ده‌چنه‌ نێو ئه‌و ورده‌کاریانه‌ی که‌ ئاکامیان نییه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ڕووداوی گه‌وره‌دا ده‌بێت بیری گه‌وره‌ هه‌بن."

ئه‌و نوسه‌ره‌ له‌ درێژه‌وی وتووێژه‌که‌ نیگه‌رانه‌ له‌ هه‌ڵوێستی ناڕوونی پارته‌ کوردییه‌کان له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه‌ گه‌وره‌یه‌دا ''کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ رووی خۆیان ئاشکرا بکه‌ن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:26 0:00

XS
SM
MD
LG