بڕیارە 25 ی مانگی نۆ ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام هێشتا کۆدەنگییەک لە دەوری ئەو پرسە نەهاتۆتە ئاراوە، بە بڕوای نووسەر و رۆشەنبیر زیرەک کەمال کاتی ئەوە هاتووە لەمەڕ ئەو پرسە نەتەوەییە کۆ دەنگی پەیدابێت و دەڵێت "ئەوەی سەرکردایەتی ئەو پرسە دەکات هەق وایە کە یەک دەنگی نارازیش هەبێت بچنە ماڵی وقەناعەتی پێ بکەن، لە ئەگەری مانەوەی ئەو لایەنانەش کە هێشتا روون نییە لە مەڕ ریفراندۆم چی دەڵێن، هێشتا بەرەی ریفراندۆم بەهێزتر و کاریگەرتر دەبن. لە ناو ئەو لایەنو کەسایەتیانەش کەسایەتی دیری کۆمەڵایەتی و رۆشەنبیری دیار نابینم کە بانگەشەی نەخێر بکات."
کەم نین ئەوانەی کە نەبوونی پشتیوانی نێو دەوڵەتی لە ریفراندۆم وەک مەترسییەک ناو دەبەن، بەلای زیرەک کەمالیشەوە هاو رایە لەسەر ئەو پرسە بەڵام پێشی وایە "سەرکردایەتی کورد پێویستە بە جدی ئەو بێپشتیوانی بوونە وەربگرێت وکاریشی بۆ بکات، بەڵام کە ئەوانیش پشتیوانیان نەکردین، ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە ریفراندۆم نەکەین، پێویستە کورد بۆ ئەم هەنگاوە بیرو ئەقڵی خۆمان و گوتاری سیاسیمان یەک بخەین."