بارودۆخی رۆژنامەوانان و میدیاکاران و میدیاکانی دەرەوەی بازنەی حیزبی و سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا جێی پرسیار و توێژینەوەی رژدە؛ بەهۆی ئەو پێشێلکاریی و توندوتیژی و رێگرییانەی کە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت. رێکخراوە جیهانییەکانی وەک داکۆکیردن لە رۆژنامەوان و پەیامنێرانی بێسنور لەفەرەنسا و ماڵی ئازادی لە ئەمریکا و هاوکات راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەیان داوە بە کۆی ئەو پێشێلکارییانەی کە بەرامبەر بە رۆژنامەوانان و میدیاکان دەکرێت لە هەرێمەکەدا.
ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی سازکردووە لەگەڵ حەمید بەدرخان سکرتێری لیژنەی داکۆکی لەمافی رۆژنامەنوسان و ئازادی رۆژنامەنوسی لە سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان...
بەدرخان دەڵێت "من هیوادارم توندوتیژی بەرامبەر رۆژنامەنوسان زیاد نەبێت."
دەشڵێت "پێشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامەوانان زۆر زیادیکردووە، ئاستی ئازادی و ئازادی رادەربڕین زۆر دابەزیووە."
هاوکات دەڵێت "ئێمە مەبەستمانە ئەو ئازادییەی لە کوردستاندا فەراهەمبووە نەکەوێتە ژێر پرسیارەوە."