بەرهەم ساڵح جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی ڕۆژی شەممە بە فەرمی لیستێـکی بە ناوی "هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ دادپەروەی و دیموكراسی" تۆمارکرد بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە 1 ی مانگی یازدەی ئەمساڵدا سازبکرێت.
سلێمان عەبدوڵا یونس هاودیدی هاوپەیمانێتیـیەکە کە بۆخۆشی کادێری پـێشکەوتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەخیل شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت پـێکهێنانی ئەم لیستە جیابوونەوە نیـیە لە یەکێتی و هیچ ڕێکخراوێـکی دیکە، بەڵکو کۆمەڵێـک خەڵکی دیاری پارت و لایەنە سیاسیـیەکانی کوردستانی تێدایە کە ڕێکەوتوون لەسەر بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە دژوارەی کوردستان.
درێژەی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە.