داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر یازدە بەرپرسی عێراقی تۆمارکرد و داوا لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر دەکات ڕێوشوێنی یاسایی لە دژیان بگريتەبەر.
لە نوسراوێکدا سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی شاری هەولێر کرد کە ڕێوشوێنی یاسایی بگیريتەبەر لە دژی(11) بەرپرسی عێراقی کە لە ناویاندا پەرلەمانتار و سەرکردەی سەربازی چەکدارانی حەشدی شەعبی هەن.
لە نوسراوەکەدا داواکاری گشتی ڕوونی کردۆتەوە ئەو کەسانە بەپێی ماددە(226) لە یاسای سزادانی عێراقی ساڵی(1969)ی هەموارکراو و پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە(35)ی ساڵی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان پێویستە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
جێی باسە هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی دادوەری عێراقی بە هەمان ماددە(226)ی یاسای سزادانی عیراقی سکاڵای یاسایی دژی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جيگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمارکرد.