وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنيت، حیزبەکەی لەگەڵ حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی نیە بۆ ئەم قۆناغەی هەرێمی کوردستان چونکە کێشەکان زیاتر دەکات نەک چارەسەر.
مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانی وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتی"لەم کاتەدا حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی کە گۆڕان و هەندێک لایەنی هاوئاوازی داوای دەکەن کێشەکان لەهەريمی کوردستان زیاتر دەکەن نەک ببێتە چارەسەر بۆ کێشەکان.
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان داواکاری ئەو لایەنانەی بەهەوڵێک بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات و وتی"دوای ئەوەی ئەو لایەنانە ویستیان خۆپیشآندانەکانی(17)ی شوبات و مامۆستایان ئیستغلال بکەن بۆ گەیشتن بەدەسەڵات بەڵام پێی نەگەیشتن ئێستا لەو ڕێگایەوە دەیانەوێت بەدەسەڵات بگەن.
وتیشی"دوای ئەوان حکومەت پێکدەهێنن خۆ دەبێت پەرلەمان شەرعیەت بدات بەو حکومەتە و دەبێت زۆرینە دەنگ بدەن خۆ ئەگەر گۆڕان کۆبئنەوەی پەرلەمانی بە زۆرینە بۆ بکرایە هەر زوو ئەنجامیان دەدا و یەکێت و یەکگرتوو خۆیان لەناو حکومەتدان تا ئێستا قابیلە داوای حکومەتی لەوجۆرە بکەن.
سەبارەت بە ڕووداوەکانی کەرکوک مەحمود محەمەد وتی"بەداخەوە ئەوەی لەکەرکوک ڕوویدا بەهۆی ڕيکەوتنی چەند سەرکردەیەکی یەکێتی بوو لەگەڵ هادی عامری و عەبادی و حەشذی شەعبی بوو.
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەناوی یەکێک لەسەرکردەکانی یەکێتی کرد کە لەپشت پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێمەوە لەگەڵ هادی عامری و حەشدی شەعبی ڕيکەوتون بۆ هێرشکردنە سەر کەرکوک و وتیشی"لە کۆبونەوەکەی دووکان کاک پاڤێڵ تاڵەبانی پێی وتین پڕۆپۆزەليکی واهەیە بەڵام نەیوت ڕيککەوتوین بەوشێوەیە لەگەڵ عەبادی و حەشدی شەعبی و هادی عامری.
مەحمود محەمەد لەبارەی سیفەتی پاڤيڵ تاڵەبانی بۆ ئەنجامدانی ڕيککەوتن وەک خۆی ئاماژەی پيکرد،وتی"لە کۆبونەوەکەش باسکرا بەڵام وتیان وەک کوڕی مام جەلال گوێی لێدەگرین ئەگەرنا لای ئێمە ڕيگە پيدراو نیە دیارە لای خۆیان ڕيگەپيدراوە بەو شێوەیە.
هەروەها وتی ئەوەی لەکەرکوک کرا خیانەت بوو لە خوێنی شەهیدان و کورد بەگشتی و کەرکوک بەتایبەتی.
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە هیچ سەرکردەیەکی سەربازی پارتی بەشذاری ڕيکەوتن لەسەر کەرکوک نەبوە و وتیشی:تەنانەت پێشمەرگەیەکیش کە لایەنگری پارتی بێت لەو ڕووداوەی ڕێکەوتنەی کەرکوک بەشدار نەبووە.
سەبارەت بە ئەگەری دەسلەکارکێشانەوەی مەسعوود بارزانی لەپۆستی سەرۆکی هەرێم؟مەحمود محەمەد وتی ئەو بابەتە پەیوەندی بەسەرۆکایەتی هەرێمەوە هەیە بەڵام من نەمبیستوە، وتیشی بڕواناکەم هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت بەڵام جەنابی سەرۆک نەخۆی هەڵدەبژێرێتەوە نە ڕازی دەبێت یاسای بۆ بگۆڕن یاخود ماوەی دەسەڵاتەکەی بۆ درێژ بکرێتەوە.
مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتیکردەوە پێش ڕیفراندۆمیش ئەوان وەک لایەنی کوردی پێیان باشبووە بەگفتوگۆ لەگەڵ بەغداد کيشەکان چارەسەر بکرێت وە هیچ مەرجيکی پيش وەختەیان نیە بۆ دانیشتن لەگەڵ بەغداد و بەباشی دەزانین لایەنی بەرامبەریش مەرجی پيش وەختەی نەبيت بۆ گفتوگۆکردن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.