لە هەردوو ميحوەرى مەخمور و تلسقۆف چەکدارانى حشدى شەعبى و سوپاى عێراقى بەرەو سەنگەرەکانى پێشمەرگە و ئەو ناوچانە هاتن کەوا بنکە و بارەگاکانى هێزەکانى پێشمەرگەى لێ هەيە، هێزەکانى پێشمەرگەش ڕێگايان نەدا پێشڕەوى زياتر بکەن بەم هۆيەوە شەڕێکى قورس لە نێوانياندا ڕوويدا وەک فەرماندەکانى پێشمەرگە لەو دوو ميحوەرە بە دەنگى ئەمەريکايان ڕاگەياند حەشدى شەعبى و سوپاى عێراقى ژمارەيەک کوژراو و بريندارى هەيە و چەند چەکدارێکى حەشدى شەعبيش بە ديل کەوتنە دەست هێزەکانى پێشمەرگە.
عەميد مەرعان وتەبێژى فەرماندەى سپيلکى هێزەکانى پێشمەرگە لە تلسقوف بە دەنگى ئەمەريکاى ڕاگەياند لەو شەڕەدا پێشمەرگە توانى سێ هەمەر و باجەرێک و بيست و دوو چەکدارى ئەوان لەناو ببات.
لە بارەى ئەوەى کەوا حەشدى شەعبى بەرنامەيان چى بووە لەو پێشڕەويە و دەيانويست تا کوێ بچن، وتەبێژى فەرماندەى سپيلکى هێزەکانى پێشمەرگە دەڵێت دەيانويست بەرەو تلسقۆف و ئەلقوش بێن.
بەرپرسێکى باڵاى ميحوەرى مەخمور نەيويست ناوى بڵاوبکرێتەوە بە دەنگى ئەمەريکاى گوت حەشدى شەعبيان هێناوە بەناوى جەيش هێرشيان کرد ئێمەش پێمان گوتن سنورى ئێوە تەواو بوو زياتر پێشڕەوى نەکەن بەڵام ئەوان گوتيان ناروين و شەڕ دەکەين ، 10 کەسى ئەوان لاى ئێمە بوون ئێمە بە سەلامەتى بەرێمان کردن ، دواى ئەوەى کەوا لە پشتەوە خيانەتيان کرد و کەسێکى لە ئێمە شەهيد کرد ، ئێمە زەربێکى گەورەمان لەوان دا و ورەيان شکان و حەوت ئوتوبێلمان لێ تێکشکاندن .
وتەبێژى فەرماندەى سپيلک لە تلسقۆف هەروەها دەڵێت وەکو ئێمە زانياريمان هەيە حشدى شەعبى دەيويست شەقامى سەرەکى بگرن بەڵام نەيانتوانى چونکە پێشمەرگە قارەمانەکان بە ورەيەکى بەرز وڵاميان دەدەنەوە بەو هۆيەوە حەشدى شەعبى لە هەموو ميحوەرێک شکاون.
لە بارەى زيانەکانى هێزەکانى پێشمەرگە لەم شەڕەکەدا عەميد مەرعان دەڵێت هيچ زيانێکى وا نەبووە تا باسى بکەين تەنها دوو پێشمەرگە بە سوکى برينداربوونە.
شايەنى باسە رۆژى شازدەى ئەم مانگە چەکدارانى حشدى شەعبى پێشڕەويان بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان کرد کە هەرێمى کوردستان پێيان دەڵێت ناوچە کوردستانيەکانى دەرەوەى ئيدارەى هەرێم، لەو پێشڕەويانەدا حەشدى شەعبى و سوپاى عێراقى چەندين ناوچەيان کۆنتڕۆڵکرد.