مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاڕاستەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد و تیایدا بەردەوامبوونی وەک سەرۆکی هەرێم ڕەتکردەوە و داوای کردبوو قانونی سەرۆکایەتی هەرێم هەموار نەکرێتەوە و تەمەنی سەرۆکایەتیـیەکەی درێژنەکرێتەوە کە لە 1 ی مانگی یازدەی ساڵی 2017 کۆتاییپـێدێت.
حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە وتوویژی کردووە لەگەڵ تاریق جەوهەر سارمەمی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان.