حکومەتی هەرێمی کوردستان داوادەکات ڕاڤەکردنی ماددەی یەکەم لەدەستوری هەمیشەیی عیراق ببێتە هۆی دەستپيکردنی گفتۆگۆی نیشتمانی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.
لەڕاگەیەنراويکدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە دوپاتی دەکاتەوە حکومەتی هەرێم پابەندی ڕێگای دەستورییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان دەسەڵاتەکانی دەوڵەتی فیدراڵ و هەرێم.
لەڕاگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە"له ڕوانگه‌ى هه‌ڵوێستى ڕوونمانه‌وه به پێشوازیكردن له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك به‌م ئاراسته‌یه، له پێش هه‌مووشیانه‌وه ده‌ستپێشخه‌ریى ئایه‌توڵلا عوزما سه‌ید سیستانى و هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه عێراقییه‌كان و وڵاتانى دۆستى گه‌لى عێراق به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوورى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان"
دادگاى باڵاى فیدراڵى له ڕۆژى 6/11/2017له‌سه‌ر داواى ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدراڵ بڕیارى ژماره 122ى ده‌ركرد سه‌باره‌ت به ڕاڤه‌كردنى مادده‌ى یه‌كه‌م له ده‌ستوورى هەمیشەیی عێراق-ساڵی/2005 كه دەقەکەی بریتیە لە: (كۆمارى عێراق ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵیى سه‌ربه‌خۆیه، خاوه‌ن سه‌روه‌ریى ته‌واوه كه سیسته‌مى حوكمڕانى تیایدا كۆماریى په‌رله‌مانیى دیموكراتییه، ئه‌م ده‌ستووره زامنى یه‌كێتیى عێراقه).
حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕاڤەی دادگای دەستوری عیراقی دەڵێت"ڕێز له‌و ڕاڤه‌كردنه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى بۆ مادده‌ى یه‌كه‌م له ده‌ستوور ده‌گرین، له هه‌مان كاتیش‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه بڕوامان وایه كه پێویسته ئه‌مه ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنى دیالۆگێكى نیشتمانیى گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان له ڕێگه‌ى جێبه‌جێكردنى ته‌واوى هه‌موو مادده‌كانى ده‌ستوورى عێراقه‌وه به جۆرێك ببێته هۆى زامنكردنى پاراستنى ماف و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى هاتوو له ده‌ستووردا به‌و پێیه‌ى ئه‌مه تاكه ڕێگه‌یه بۆ زامنكردنى یه‌كێتیى عێراق وه‌ك له مادده‌ى یه‌كه‌مى ده‌ستووردا هاتووه."