Accessibility links

ئەنوەر کەریم ئەگەر ئابوری هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بمێنێتەوە کارەساتی مرۆیی روودەدات


بارودۆخی هەرێمی کوردستا تێکڕا پەیوەندی بە قەیرانە یەکلەدوایەکە سیاسییەکان و گرفتە گەورەکانی حکومڕانی و بەڕێوەبردنی سێکتەرە هەرە گرنگەکانی بواری ئابوری هەرێمەکە. هاوکات پاش ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان و لەشکرکێشی حکومەتی عێراق و کنترۆڵکردنی لە 51% ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمدا بوون لە ڕووی ئابوری و لەشکرییەوە؛ تێکڕا گرفتە بنچینەییەکانی بواری سیاسی و ئابوری قوڵتر کردۆتەوە. سیاسییەکانی دەرەوەی حکومڕانی هەرێمەکە پێیانوایە هەرێمەکە لە قەیرانێکی سیاسی گەورەدا دەژی و پێوستە دەستبەجێ چارەسەری ریشەیی بۆ ئەم سیستمە بدۆزرێتەوە...بەڵام ئابوریناسان و توێژەرەوان باوەڕیان وایە کە گرفتەکە زۆر لەوە گەورەترە کە بە گۆڕینی دەموچاوە سیاسییەکان کۆتایی پێبێت.

ئاسۆ جەبار بۆ پتر قوڵبوونەوە بۆ نێو گرفتە هەرە جومگەییەکانی قەیرانی ئابوری هەرێمی کوردستان وتوێژێکی تایبەتی لەگەڵ سەرپەرشتیاری گۆشەی ئابوری ژوری توێژینەوەی سیاسی و ئابوری بزوتنەوەی گۆڕان ئەنوەر کەریمدا سازکردووە...

ئەنوەر کەریم دەڵێت "لەڕووی ئابورییەوە دەبێت سیاسەت بخەیتە خزمەتی ئابورییەوە، بەڵام لەدەسەڵاتی کوردیدا ئابوری خرایە خزمەتی سیاسەتەوە."

دەشڵێت "سیستمی ئابوری هەرێمی کوردستان، سیستمێکی ئابوری موڵکانەیە."

هاوکات ئەنوەر کەریم باس لەمەترسی داروخانی ئابوری هەرێمەکە دەکات و دەڵێت "ئەگەر ئابوری هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بمێنێتەوە، چارەسەری بە پەلەی بۆ نەکرێت لەچەند مانگی داهاتوودا کارەساتی مرۆیی روودەدات لەڕووی کەمی خواردن و کەمی دەرمانەوە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:57 0:00

XS
SM
MD
LG