Accessibility links

رێبوار کەریم وەلی: سەردانەکەی فەڕەنسا هەموو گیروگرفتەکان چارەسەر ناکات


لەو دۆخە قورسەی هەرێمی کوردستانی تێ کەوتووە، سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتو وەفدە یاوەرەکەی بۆ فەڕەنسا ئەو پیشوازییە فەرمییەی لێیکرا ئاماژەیەکی سیاسی بوو، سەرەڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسییەوە عێڕاق هەوڵی خنکاندنی دەدات. لەو بارەیەوە رێبوار کەریم وەلی وەل شیکەرەوەیەکی سیاسی لای وایە عیڕاق زۆر هەولی داوە ئەو سەردانە سەر نەگرێت، وتیشی "پێشوازی کردنەکە بۆ حکومەتێکی دان پێدا نەنراو بوو، فەڕەنساش لە رابردوو، ئێستاش پشتیوانی کورد دەکات، بەلام عێڕاق نێوەنگیری لایەنی سێ هەمی پی خۆش نییە، ئەو سەردانە، باوەڕناکەم هەموو گیروگرفتەکانی هەرێم چارەسەر بکات."

نامەکەی سەرۆکی ئیف بی ئای ئەمریکی بۆ قاسم سلێمانی کە لە میدیاکانەوە ئاشکرا بوو، بەلای رێبوارەوە، ئاماژەی نیگەرانی ونارەحەتی ئەمریکایە لە رۆڵی ئیران لە عێڕاق، دەشڵێت "ئەو هێزانەی ئێران کەلە ناوچەی سلێمانی توندکراون و جبەخانەیان هەیە، یاخود لە رێگای پەکەکەوە لە ناوچەکانی گەرمییان، ئومید دەکەم بەریەک کەوتنی ئێران و ئەمریکا لە کوردستاندا نەبێت و شارەکانمان پارێزراو بن."

هەرێمی کوردستان بەر لە رێفراندۆم هەرێمیکی بەهێز بوو، لە رووی سیاسییەوە رۆڵێکی کارای دەگێڕا، ئەم نوسەرە لای وایە ئەوە ئەمریکاو ئەوروپا خوازیاری ئەوە بوون کە هەرێمێکی بەهێز لە نێو عێراقدا هەبێت، بەلام بە بڕیارێکی سیاسی هەڵەو سوور بوونی سەرۆکی هەرێمی ئەو کاتە بەڕیز مەسعود بەرزانی هەرێم زۆر شتی لەدەستدا. لەو بارەیەوە رێبوار وتی "ئەوەی بەسەر هەرێمدا هاتووە تەنها هۆکارەکەی ریفراندۆم نەبوو، ئێستاشی لەگەڵدا بێت من لەگەل ئەو ریفراندۆمەدا بووم ودەشبم، لەسەردەمی مالکی ئەو پلانەیان هەبووە، تا ئەمڕۆ کە جیبەجییان کردووە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:12 0:00

XS
SM
MD
LG