Accessibility links

ستران عەبدوڵا: کورد ئامادەی گفتوگۆیە، بەغداد ئامادە نییە


لە کێشمە کێشمی سیاسی نێوان هەولێر و بەغداد سەرەڕای گۆڕانکاری سەربازی وئابووریو سیاسی هێنایە کایەوە، ئێستا دۆخەکە تووشی وەستان هاتووە، نوسەرو رۆژنامەوان ستران عەبدوڵا پێی وایە ئەو دۆخە بۆ حکومەتی عێڕاقیش ناچیتەسەر "هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی و ئەمریکاش کوردیان بچووکتر کردەوە لەو پێگەیەی لە رابردوو هەیبوو، کوردی بێ ریفراندۆم، ئێستا کاتی ئەوەیە حکومەتی عێراقیش بچێتە ژێر باری گفتوگۆو هەنگاو نان بۆ حکومەتی عێڕاقی دیموکراتی فیدراڵ، لەو باوەڕەدام فشاری دەرەکی بۆسەر عێڕاق دروست بێت، بەڵام بەو خێراییە نابێت کە کورد جاوەروانی دەکات."

هێشتا هیچ ئاسۆیەک بەدی ناکرێت بۆ دانوستانی نێوان بەغداو هەولێر، لەگەڵ ئەوەشدا کەس نازانێ وەفدی دانوستان کاری کورد کێ دەبێت. لەو بارەیەوە ستران عەبدوڵا دەڵێت "نێو ماڵی کورد شپرزەیە، ئەگەر کورد یەک وەفدی دانوستانی حکومەتی نەبێت کە هەموو لایەنەکانی تر بەشداربن تیایدا ، زیانی زۆر بە ئاستی دانوستانەکان دەگاو لەبەرژەوەندی کوردی نابێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:21 0:00

XS
SM
MD
LG