Accessibility links

ئیبراهیم عەباس: حیزبەکانی پێشەنگی خۆپیشاندان لە سلێمانی دەبوو لە هەولێر بن


خۆپیشاندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی تا دێت گەورەتر و پشیوی زیاتر بەخۆوە دەبینی، لە نێو خۆپیشاندەراندا بریندار هەیە ژمارەیەکی زۆر بارەگای فەرمی پارتەکان کەوتونەتە بەر هێرش و سوتاندن، لە پارێزگای هەولێر ئەندامانی حیزبی نەوەی نوێ بە نیازی خۆپیشاندان بوون، بەڵام نەیان توانیوە، لەو بارەیەوە ئیبراهیم عەباس وەک خۆبەخشی نەوەی نوێ و هەڵسوراوی ئەو حیزبە تازەیە، ئەو وتی "نزیکەی 50 کەسێک گرت بوینەوە، بەلام ژمارەی ئاسایش و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان دوو ئەوەندەی خەڵکەکە بوو، ژمارەیەک لە جنێوفرۆشی نێو فەیس بوکیش لەوی بوون، تاوەکو لە ئێمە بدریت و وینەمان بگرن و بمان شکێنن، لەبەر ئەوە بە باشمان زانی نەیکەین."

یەکێک لەو قسانەی کە زۆر دەکرێت ئەوەیە،ئایا کاتی ئەم خۆپیشاندانانەیە کە حکومەتی هەرێم لە قەیرانی قووڵی دارایی وکێشەی سیاسی وسەربازیدایە؟ هێشتا لەگەڵ عێراق نەکەوتووەتە گفتوگۆ، ئەم خۆپیشاندانانە وەها وەسف دەکرێت کە لە قازانجی عێراقدا بێت، لەو بارەیەوە ئیبراهیم دەڵیت "بەو داهاتەی کە ئێستا لە فرۆشتنی نەوت دەستییان دەکەوێت، هەروەها داهاتی ناوخۆ دەتوانن موجەی خەڵک بدەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:29 0:00

XS
SM
MD
LG