Accessibility links

"هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سلێمانی دوو ڕۆژنامه‌نوسی دیكه‌یان ده‌ستگیركرد"


ڕۆژنامه‌نوسان-خه‌بات نه‌وزاد و سوهه‌یب شێخ ئه‌حمه‌د \له‌كه‌ناڵیNRT
ڕۆژنامه‌نوسان-خه‌بات نه‌وزاد و سوهه‌یب شێخ ئه‌حمه‌د \له‌كه‌ناڵیNRT

به‌گوێڕه‌ی وته‌ی ئه‌ندامێكی بۆردی كاتی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وه‌ی نوێ شه‌وی ڕابردوو هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سلێمانی هه‌ریه‌كه‌ له‌(سوهه‌یب ئه‌حمه‌د)به‌رپرسی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی، خه‌بات نه‌وزاد ڕۆژنامه‌نوسی كه‌ناڵی NRT له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركرد."

شێروان ئه‌مین شێروانی له‌ بۆردی كاتی ئه‌نجومه‌نی بریاردانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند" جارێ به‌ ره‌سمی هیچ شتێك له‌ سه‌ر ده‌ستگیركراوه‌كانی نه‌وه‌ی نوی نازانین، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی نا فه‌رمی پێمان گه‌یشتووه‌، به‌م شێویه‌یه‌،له‌ 19 مانگ شه‌وه‌كه‌ی دوو ئوتومبێلی جامڕه‌شی له‌ ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه‌ هاتبوون شاسواریان،فراندووه‌ ، كه‌ ئێمه‌ گومان ده‌كه‌ین به‌ سه‌رپه‌رشتی پاڤێڵ تاڵه‌بانی بێ، چونكه‌ له ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسی فڕۆكه‌خانه‌ نه‌بووه‌،گوایه‌ براوه‌ته‌ قه‌ڵاچۆلان. "

شێروان ئه‌مین شێروانی له‌ بۆردی كاتی ئه‌نجومه‌نی بریاردانی نه‌وه‌ی نوێ
شێروان ئه‌مین شێروانی له‌ بۆردی كاتی ئه‌نجومه‌نی بریاردانی نه‌وه‌ی نوێ

وتیشی" له‌ رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكیشه‌وه‌ هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه‌ كه‌ دوایی هێناویانه‌ بو ئاسایشی سلێمانی، هه‌رچه‌نده‌ له‌ رێگای میدیاوه‌ هه‌ر نه‌وه‌ی نوێ و خانه‌واده‌كه‌یشی به‌ جیا داوای زانیاری چاره‌نوسیان كردبوو به‌لام هیچ وه‌ڵامێكی فه‌رمیمان وه‌رنه‌گرتووه‌ "

شێروانی وتیشی"ته‌نها پارێزه‌رمان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ داناون كه‌ له‌نه‌وه‌ی نوێ و كه‌ناڵی ئێن ئاڕتین ده‌ستگیركراون تا به‌ پیری كه‌یسه‌كه‌یه‌وه‌ بچن ئه‌ویش كردیان به‌ پشوو مه‌گه‌ر به‌یانی یا ڕۆژانی تر بچین،هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌و دۆسێیانه‌ كه‌ بۆیان دروستكراون تا ئێستا (هاندان)ه‌ به‌ یاسای سزادانی عراقی ،وه‌ ناوزڕاندن به‌ سزای روژنامه‌گه‌ری هه‌رێم هه‌ردوكیان شایه‌نی ئازادكردنن به‌ كه‌فاله‌ت وه‌ شێوازی گرتنه‌كه‌یان بێ ئاگاداری و بڕیاری دادگا بو كاك شاسوار و هه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی ترمان پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی و نایاسایی یه‌. "

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نه‌وه‌ی نوێ،به‌شێك له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی تۆمه‌تباركرد به‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانیانه‌وه‌ و وتی"ئه‌م ڕه‌شبگیرییه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌یمه‌نه‌تی باڵیكی ناو یه‌كێتیه‌ وه‌ هه‌یه‌ كه‌ بروای به‌ مه‌نتقی سه‌پاندنی هێز هه‌یه‌ و له‌ سایه‌ی ئه‌و بیركردنه‌وه‌ش سلێمانی و ڕانیه‌ كۆیه‌ و چه‌مچه‌ماڵ و شوێنه‌كانی تر كراوه‌نه‌ته‌ سه‌ربازگه‌."

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی لیستی نه‌وه‌ی نوێ و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی شێروان شێروانی وتی" ئێمه‌ داوای رێپیوان و خوپێشاندانی مه‌ده‌نیمان كردووه‌ و ئه‌وه‌ی كه‌ توندی لێ دروست بووه‌ له‌ ئه‌ستوی ئێمه‌ نیه‌ ئه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانن وا لاوازن توانای پاراستنی ده‌زگا حكومی و ماڵی خه‌لكیان نیه‌، و بڕوایان به‌ ره‌شبگیری هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش ناخوێننه‌وه‌ كه‌ ئه‌و توڕه‌ییه‌ی خه‌ڵك له‌ كه‌ڵه‌كه‌بونی هه‌زاره‌ها ژانی كومه‌لگایه‌ و ئێستا ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ شه‌ڕی نان و ئازادییه‌، به‌ مێلیشیگه‌را و به‌ معه‌سكه‌ركردنی شاره‌كان "كۆنتروڵ ناكرێ

شێروان ئه‌مین شێروانی له‌ بوردی ئه‌نجومه‌نی كاتی بڕیاردان باسی له‌وه‌شكرد"ئه‌مشه‌وی ڕابردوو هه‌ریه‌كه‌ له‌ سوهه‌یب ئه‌حمه‌د،به‌رپرسی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی و خه‌بات نه‌وزاد ڕۆژنامه‌نوس له‌كه‌ناڵی NRT له‌كاتێكدا ویستویانه‌ بچنه‌ به‌غداد له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركراون."

شێروانی وتیشی"ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لیستی نوێ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركراون نزیكه‌ی(٣١٠)كه‌سن،كه‌ ده‌ كه‌سیان(فیگه‌ر)ن،(٣٠٠)ی دیكه‌شیان ئه‌ندامن."

XS
SM
MD
LG