سۆران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند نزیکەی 400 کەس لە گرژییەکانی ئەم دواییەی سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون، بەڵام زۆرینەیان ئازادکراون و ئێستا ژمارەیەکی کەمیان ماونەتەوە.
تا ئیستا گرتن لە هەندێک ناوچە ماوە، بەشێک لەوانەش کە گیراون رێکاری یاسایی بۆگرتنیان نەگیراوەتە بەر و بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیکراون.
هەفتەی رابردوو زنجیرەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایی پارێزگای سلێمانی گرتەوە بەهۆی کەڵەکەبوونی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان کە دیارترنیان قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچەیە.