Accessibility links

سابیر موحەمەد: هەڵبژاردنی ئایندە خەڵک دەتوانێت بڕیار بدات


هەرێمی کوردستان و عێڕاق لە بەردەم ئەگەری هەڵبژاردندان، چ کاریگەرییان دەبێت بۆ سەر بارودۆخی سیاسی بە غداد و هەولێر. ئایا ئەو حیزبە تازانەی لە هەڕێمی کوردستان دروست بووە چ رۆڵیکیان دەبێت. ئایا باڵانسی هێز دەگۆڕێت . لە عێڕاقیشدا لە نێو ماڵی شیعەو سونە لیستی جیاواز و کەرت بوونی گەورە دەبینێت. لەوبارەیەوە سابیر موحەمەد وەک نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی سەبارەت بەو بابەتە دەڵێت "ئەوە خەڵک دەزانێت، ئایا رەخنەکانیان دەکەنە وەڵامێک بۆ دەسەلاتی ئەو دوو پارتەی کە هەموو شتێکی کوردستانیان بەدەستەوەیە، رای خەڵکیش حیزبی نوێ دێنێتە کایەوە، بەڵام ئایا باڵانسی سیاسی هاوکێشەکە دەگۆڕێت، ئەوە خەڵک بڕیار دەدات."

سابیر لای وایە هەر جۆرە حکومەتێک لە عێراق دروست بێت کاریگەری بەسەر هەرێمەوە دەبێت، چونکە هەرێم بە پێی دەستوور بەشیکە لە عێراق.

هێشتا روون نییە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکرێت یاخود نا، بەرپرسی سیاسی دەرکەوتوون و لێدووان بەو ئاراستەیە دەدەن کە پارتەکەیان دەنگی کەمیش بێنێ، دەسەڵاتیان بەدەستەوەیەو دەسەڵاتدارن، لەو بارەیەوە سابیر وتی "ناشرینترین گوتاری سیاسییە، هێزت نەبێت بتوانی سنورەکانی خۆت بپارێزیت، بەڵام هێزت هەبێت بۆ ئەوەی دەسەڵات بگریتەدەست، ئەو لیدوانانە کاریگەری نابێت، بە تایبەتی ئەگەر خەڵک بڕیاری خۆیدا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:35 0:00

XS
SM
MD
LG