عادل حه‌سه‌ن حه‌مه‌ڕه‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئهمةریكا ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان بڕیاریان داوه ده‌ستبكه‌نه‌وه به خۆپیشاندان و ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاواوه ده‌كه‌ونه ڕێ بۆ نوسینگه‌ی سلێمانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
وتیشی داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن چیدی موچه‌ی مامۆستایان نه‌كه‌ن به قوربانی ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ئه‌وان سوپاسی پشتگیری لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن به‌ڵام داواكارن له لایه‌نه سیاسییه‌كان كه چی تر قووتی مامۆستایان نه‌كه‌ن به قوربانی ململانێ حزبییه‌كانیان.