خۆپـیشاندانەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن و لە بەرامبەریشدا هەتا دێت دەزگا ئەمنیەکان حکومەتی هەرێم وەک خۆپـیشاندەران دەڵێن توندتر ڕەفتار دەکەن.
لە هەولێر و دەڤەری بادینان هاوشانی پارێزگای سلێمانی کە چەند مانگێکە بەردەوامن خۆپـیشاندان دەستیپـێکردووە، کە بە ڕای هەندێک لە چاودێران گرنگە ناڕەزایەتی سەرتاسەری شارەکانی هەرێم بگرێتەوە.
یەحیا بەرزنجی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕاپـۆرتێکی لەم بارەیەوە ناردووە.