Accessibility links

سرووشت هاواری: بۆچی بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی نەگریا وەختێک مامۆستا دەکوژرا


دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە مامۆستایان کرد بایکۆت بشکێنن، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند کە ئەوان بەردەوام دەبن لە گردبوونەوە و چالاکییەکان دژی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە و بڕیاری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کار لەوان ناکات و ئەوان بەردەوام ئەبن لە چالاکییەکانیان.

سرووشت هاواری ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی کە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن بە بڕیاری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی نەکراوە تاکو بە بڕیاری ئەوان بشکێنرێت.

دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕۆژی دووشەممە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە تێیدا داوای کرد مامۆستایان بچنە هۆڵەکانی خوێندنەوە و باسی لە مەترسی بەفیڕۆچوونی ئەمساڵی خوێندنی کرد، فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە. لە بەرامبەردا سرووشت هاواری ئەوەی بۆ دەنگی ئەمەریکا خستەڕوو "کە ئەوە تەنها هەوڵێکە بۆ جووڵاندنی سۆزی مامۆستایان و وتی وەختێک مامۆستا شەهید ئەکرا بۆ نەگریا؟ مامۆستا ئەگیرا بۆ نەگریا؟ مامۆستا لێیدانی ئەخوارد بۆ نەگریا؟."

ڕۆژی دوو شەممه و بەرواری ٢ی مانگی چواری ٢٠١٨، دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتپی پەروەردەی سلێمانی له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای له مامۆستایان کرد بچنه هۆڵەکانی خوێندنەوه بۆ ئەوەی ساڵێکی خوێندنی قوتابییان بە فیڕۆ نەڕوات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:45 0:00

XS
SM
MD
LG