Accessibility links

د. سەردار عەزیز: پەرلەمانی کوردستان لە دوو فاقییەکی گەورەدا دەژی


د. سەردار عەزیز پسپۆڕ لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕاوێژکاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە وتوێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باس لە کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات و پێی وایە کە پەرلەمان لە دوو فاقییەکی گەورەدا دەژی، چونکە سیستەمی سیاسی و ئابووری و سەربازی و حوکمداری لە هەرێمی کوردستان ڕێگا نادات پەرلەمان ڕۆڵێک بگێڕێت کە شایستەی خۆی بێت.

هەروەها وتی کە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتگیری لە دامەزراوەکان بکەن لە بە پرۆسەی دیموکراسیدا، چونکە هەڵبژاردن بە تەنها بەس نییە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی.

د. سەردار عەزیز ڕاوێژکاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە سەر وڵاتانی عەرەبی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:22 0:00

XS
SM
MD
LG